ئەرکان عەبدوڵا: داهاتووی گەنج لەنێو گێژاوی مۆنۆپۆڵی کار بە دەستاندا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەدرێژایی مێژوو گەنج بەهێمای زیندوێتی و پێشکەوتن و نوێبوونەوە دانراوە وە کارەکتەرێکی دیار و گرنگی گۆڕانە سیاسی و ئابوری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیەکان بووە، بەڵام گەنجانی ئێمە لەمڕۆدا خەریکە بە تەواوەتی لەنێو پاوانخوازی بنەماڵە فەرمانڕەواکانی ئەم هەرێمەدا نغرۆی نادادپەروەری و گەندەڵی و نایەکسانی دەبن، وە بە مەبەست لەم هەرێمەدا گەنج بێ ئومێد و بێ کار و فکر دەکرێت، تەنها ئەو کاتە نەبێت ئەم فکرە بەکاربهێنرێت بۆ بەکارخستنی بزوێنەری ماشینی پاوانخوازی خۆیان. دەسەڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کار لەسەر گۆڕینی پێکهاتە و بنەما کلتورییەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکات و هەوڵی زیاتر توندکردنی پایەکانی خۆی دەدات لەسەر بنچینەی دروستکردنی پلەبەندی کۆمەڵایەتی و بنیادنانی چینێکی ئۆستۆکراتی، بۆ ئەم مەبەستەش کار لەسەر خاڵی کردنەوەی بنەما پەروەردییەکان و توانا و دونیابینی گەنج دەکەن و بەشێوەیەک مۆنۆپۆڵی تەواوی سێکتەرەکانیان کردووە لە ڕێگەی دەست بەسەرداگرتنی بازاڕ و سەرچاوە دارایەکان و بڵاوکردنەوەی بێکاری، بەم شێوە کلتوری سیخوڕیکردن و ملکەچی بەرامبەر نان بەکاردەهێنن بۆ ئاراستەکردنیان، ئەمەش وایکردووە مەودایەکی بۆ خەیاڵەکانی زۆربەی گەنج نەهێشتووەتەوە جگەلەوەی بیر لە کۆچ بکەنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە بۆ فەراهەمکردنی مافەکانیان یاخود ڕوکردنە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەدەستهێنانی هەستێکی ویستراوی کاتی و ئەمەش هۆکاری داتەپینی کۆمەڵگەیە و ئەگەر لەهەر وڵاتێک گەنج پشتگۆێ بخرێت بێگومان لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندایە.
لێرەدا پێویستە بپرسین ئەمە کۆتایی ڕێگەکەیە؟ بێگومان نەخێر، گەنج دەبێت خاوەن دونیابینیەکی نوێ بێت و بە دوای بنەما زانستیەکاندا بگەڕێت بۆ چۆنێتی خوود بنیادنان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو، بەشێوەیەک هەڵگری بنەما و ڕەهەندەکانی نەتەوەیی و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و یەکسانی و مافی مرۆڤبێت بۆ باشترکردنی ژیان، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بەتەواوی ڕاستبکەینەوە، پێویستە گەنجان بێنەناو گۆڕەپانەکە و بەشداربن لە شانۆی گۆڕانکارییەکان و زۆر بوێرانە هەوڵی گۆڕینی تەواوی ئەو هێز و فکر و ئایدیانە بدەن کە ڕۆڵیان هەبووە لە پەراوێزخستنی گەنجان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت