عوسمان عومەر: خۆ بەکۆیلەکردن.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەرەتاى سەدەى شانزەهەمەوە فەرەنسا دەولەتێکى بێسەروبەر بوو, سیستەمى پاشایەتى لەکوڕەوە بۆ باوک بەردەوام حوکمڕانییان دەکرد ناونرابون خانەوادەى پیرۆز کە بەزوڵم و زۆردارى خۆیان سەپاندبوو, چەند شەڕێکیان دژى ئیتالیا و سویسرا کرد و خۆیان لە قەرەى ئیمپراتۆریەتى رۆمانى پیرۆز، دا. شەڕیان هەڵدەگیرساندو خوێن دەڕژا, گرتن و زیندانیکردن و هەژارى تەنگى بە گەلى فەرەنسى هەڵچنى بوو. خەلک وایان لێهاتبوو بەوتارە درۆئامێزو قسەباق و بریقەکانیان سەرمەست ببون. بەدەست نەدارى و نەبونیەوە دەیانناڵاند. جگە لەوەش گرژى و ئاڵۆزى ئاینى سەرى هەڵدابوو لەکۆمەڵگاى فەرەنسى لە نێوان کاسۆلیک و پرۆتستانت کە ڕژێم خۆى بەسیاسى کردبوو وەک ئەم ڕۆژگارەى لاى خۆمان هەرمەلایەو بەئارەزوى خۆى فەتوایەک دەدات لەو نێوەندەدا خەلک سەرى لێتێکچوە کامە فەتوا ڕاست و رەوایە؟
لەناو ئەو هەموو کێشەو گرفت و ئاڵۆزی و کارەساتەدا خوێندکارێکى بێدایک و باوک و هەڵکەوتەى زیرەکى یاسا لە زانکۆى (ئۆرلیۆن) دەشگریا و پێشدەکەنى بەو ڕوداوانەى ڕوویان دەدا ئەو هەڵکەوتوییە وایکرد کە ڕێگە پێدانى پاشایەتى بەدەست بهێنێ, وەک قازى کاربکات کەهێشتا نەگەیشتبوە تەمەنى یاسایی لەدادوەرى شارى (بۆردۆ) دامەزرا و لەتەمەنى 18 ساڵى دا کتێبێکى نوسى بەناوى مقالة العبودیە الطوعیە واتە پێگەى کۆیلایەتى خودى یا بێ زۆردارى.
کەوتە بلاوکردنەوەى سیاسەتى لێبوردەیی ئاینى و هەوڵى دەدا بۆ ئەندام پەرلەمانە توندڕەوەکانى شی بکاتەوە کە توندو تیژى چارەسەر نییە و پێویستە گەل پەیرەوى هەنگاوەکانى پاشایەتى نەبێ، چونکە بەراى ئەو سەرقاڵکردنى خەلک بوو لە هەڵەکانیان. هەولی دەدا دوژمنە براکان بگەیەنیتە یەک، بەلام ئاین و پادشا لەو بەهێزتربون بۆیە سەرکەوتونەبوو وەک رۆژگارى ئەمڕۆى خۆمان دەیانەوێ لێک نزیک ببنەوە هاوڕاو تەبابن، کەچى بەکر ملگەوەرەکان کەهەندێ کلکیان لەگەل گرێ داون و بەئاماژەى ئەوان کاردەکەن, ناهێڵن تەبایی و برایەتى نێوان هێزەکان سەربگرێ لەبەر بەرژەوەندى خۆیان و چاوچنوکى داگیرکارییان.
ئالێرەوە ئیتیان دۆلا بو، سێ ووتارێکى بەناونیشانى خۆ بەکۆیلەکردن نوسى و سەرسامى خۆى بۆ ئەو ملکچیەى خەلک دەربڕى کە پێشکەش پادشاکانى دەکەن. سەرى لەوە سوڕمابوو کەبۆچى خەلک بەویستى خۆى ملکەچە، کە تەنها یەک شتى جیاوازە ئەویش ئەوەیە ئەوان لەنوتفەى باوکێکى پاشایەتى بێت و باسى لەوەش دەکرد چۆن گەلان دیکتاتۆر و زۆردار دروست دەکەن و داواکار بوو لەخەلک دژى دیکتاتۆر زۆرداران ڕاپەڕن تەنانەت گەر ژیانى خۆشیانى پێ ببەخشن.
دۆلا بۆسێى لەکتێبى خۆ کۆیلەکردن دا دەلێت:
کاتێک هەر وولات و کەلێک بۆماوەیەکى زۆر توشى بێ ئومیدى و داپلوسین دەبێتەوە, نەوەیەک پەیدا دەبێ پێویستى بەئازادى نابێت، بەلکو خۆى لەگەل زۆرداران دەگونجێنێ کەناونراوە هاوولاتى جێگیر, لە رۆژگارى ئەمرۆماندا هاوڵاتى جیگیر دونیایەکى تایبەت بەخۆى هەیە، گرنگى بە 3 شت دەدات ئەوانیش:
• ئاین
• بژێوى ژیان
• یارى تۆپى پێ
ئاین لەلاى ئەم جۆرە هاولاتیە هیچ پەیوەندیەکى بەحەق و نەبەداد پەروەریەوە هەیە, تەنها بەجێهێنانى رێورەسمە ئاینیەکەیەتى و گوێ بەهەندێ رەفتارو هەلس و کەوت نادات, ئەوانەى لەو جۆرەن, بێ شەرمانە درۆ ودەلەسە رێکدەخەن و دوڕویی دەکەن وبەرتیل وەردەگرن, کاتى نوێژ ئەنجامدان هەست دەکەن کە خۆیان تاوانبارن, ئەمجۆرە هەرگیز پارێزەرى ئاین نیین گەر هەست بکات ئازارى پێناگەیەنەرێ, زۆرجاریش توڕەو رەگى ملى دەردەپەرێنێ دژى دەولەتان بەبیانوى ئەوەى ئەوانە دژى ویستى خودان, بەلام بۆ ئەوانەى بەناحەق لەوولاتەکەى دەگیرێن یا تیرۆر دەکرین و دادگایی ناعادیلانە دەکرین و تاوانبار دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن بەیەک ووشە بەلاى دا ناچێت و دەمى ناکاتەوە, فاحیشە و گەندەڵى دەکات بەرون وئاشککرایی دواى ئەوە حەمەد سەناى خودا دەکات.!
سەبارەت خالى دووەم بژێوى ژیانى هاوڵاتى جیگیر, هیچ گوێ نادا بەمافە سیاسیەکانى خۆى, تەنها هەرخەریکى وەچەخستنەوەو مندال گەورەکردن و پەروەردەکردنەو کچەکانى بەشو دەدات و ژن بۆکورەکانى دەهینێت و منالەکانى سەرقاڵ دەکات و دواتر خۆى دەست دەکات بەخوێندنەوەى کتێبە پیرۆزەکان و هاتوچوى مزگەوتەکان و خۆ گەر دوپولیش شک ببات سەردانێکى مالى خودا و داواى عاقیبەت خێرى بۆخۆى دەکات.
سەبارەت سێهەم خاڵ کە تۆپى پێیە لاى هاولاتى جێگیر ئەوەشى گەراندۆتەوە بۆ هەندێ بابەت کە لەژیانى رۆژانەى لێى بێبەش بووە یا کراوە تۆپى پێ ئەو غەم و کەسەرانەى بیردەنەوە و لەماوەى 90 خولەک بۆهەموان بەپێى یاسایەکى ڕون و دادپەرەوەرانە بەسەریان جێبەجێ دەکرێ, هاولاتى جێگیر ئاستەنگى ڕاستەقینەیە لەهەمبەر هەموو پێشکەوتنێک و گۆڕانکارى ناکرێ و ڕونادات تاکو هاووڵاتى لەو دونیا تەسکە بەرژەوەندیە خۆش نەبێت و دەبێ لەوەش دلنیا بن کە بێدەنگى لە زوڵم و زۆر بارى قورسترە لە ئەنجامى شۆرش یا جولانەوە دژى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت