لاوک کونجرینی: مانیفێستی هەستانەوەی حیزبی کوردی/ بەشی یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر هەنگاوێکی سیاسی، بە بێ بیرکردنەوە، گرەوکردنە و ناتەندروستە. سیاسەت بە پێوانەی قین و سەرسەختی ئەنجام نادرێت. سیاسەتکردن، پێویستی بەبیرکردنەوەی قوڵ و خوێندنەوەو هەژمارکردنە بە بەرامبەر. هەمیشە ئەو سیاسیانە سەرکەوتوون، کە هەژمار بۆ هێزی پچووک دەکەن. سیاسی هۆشیار دەبێت وەک چۆن فلس بناغەی ملیار دینارە، دەبێت هەژمار بۆ هێزی پچووک بکەن کە وەک ماسی لە دریادا گەرای هەزاران دادەنێت و دەتروکێت. ئەمە ئەو ڕستە ڕوونەمان دەهێنێتەوە بەرچاو، کە هەڵەی کەڵەکە بووی هێزی دەسەڵات، گەشەی ڕێژەی بەرامبەرە. کاتێک قسە لەسەر هێز دەکەین، وەک کتومت فۆڕمی حیزبی سیاسی نا، بەڵکوو قسە لەسەر کۆمەڵگا دەکەین.
هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی ناتوانێت، بە بێ ئاوڕدانەوە بە ماف و ئەرک بەرامبەر بە خۆی و کۆمەڵگا، درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات. کەواتە خوێندنەوە تەنها بۆ دەسەڵات، هەنگاو نانە بە کاریی باشە و وانە وەرگرتنە لەهەنگاوی خراپە.
هەموومان حیزبی کوردی دەناسین، کاتێک قسە لەسەر حیزبی کوردی دەکەین، دەبێت لەو دەروازەوە بڕوانین کام حیزب، ئەستێرەی نێو مێژووی کوردە. لەو نیوەندەدا، تەنها فۆڕمی قسەکردنمان لەسەر ئەم باسە، بەتەوەری پارتی و یەکێتیدا دەمان خولێنێتەوە، چونکە ئەم دوو هێزە بە ئێستاشەوە چاوی کورد و ناوچەکەو جیهانیان لەسەر بووە. هەڕجەندە پەکەکەشی لە ئیستادا هاتۆتە سەر.
پارتی و یەکێتی، لە ڕووی ئەتەکێتەوە، مێژوویەکی ناشرین و قێزەوەنیان هەڵچنیوەتەوە، ئەم میژووە ناشرینە، بەهەزاران کتێب و سیمنار و تێکست ناتوانێت، ڕوویەکی ڕەشی ئەم مێژووە ناشرینە سپی بکاتەوە. دەکڕێت لایەنی کەسایەتی و ئەندامان و باوەڕ پێکراوانیان، باوەڕیان بەم بەرگرییە ناشرینە لەخوود هەبێت، بۆ بەرژەوەندی و هەڵپەی ژیان. بەڵام دەبێت حیزبی کوردی ئەوە بزانێت، مەرگی حیزب لەو چرکەساتەوە دەست پێدەکات کە بەرگی جەماوەڕی لەبەر دادەکەنرێت و تەنها ئەندامانی حیزب بەرووتی لە دەوری حیزبەکەیان کۆدەبنەوە. ئیستا پارتی و یەکێتی تەنها هێزی حیزبیان ماوە، ئەم شێوە لەفۆرمی حیزب، دەیکاتە هێزی داپڵۆسین و دڕندە، ناتوانێت لە جیهانی ئاشتی کۆمەلایەتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤدا خۆی بگونجێنێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە دەبێتە هێزێک لە سەر بنەمای درۆ و تۆقاندن و کڕینی کەسەکان بەردەوامی بە دەسەڵات دەدات، وەک هەموو هێزە شمولییەکانی ناوچەکەو جیهان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت