ڕەفیق پشدەری: کورد دوژمنی خۆت بناسە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هیچ کەس و گروپێکی سیاسی هانی نەداوم ئەم کتێبە دەربکەم، بەڵکو بەڕایی شەخسی خۆم و کوڕەکانم/ بازیان و ڕەوەزو ڕووباری کچم هانیان دام. بەڵام براو خزمەکانم لەبەر باری ئەمنی خۆیان حەزیان نەدەکرد. بۆیەش بە کوردیم نوسی تاکوو یەکەم جار بکەوێتە بەرچاوی کورد. کاتێک لەناوزەنگ بووم برای دڵسۆز و کوردپەروەر دکتۆر خدر مەعسوم نامەیەکی بۆ ناردبووم، داوای شەش { کڕی } ڕەنگاوڕەنگی کردبوو، ناردم لە قەڵادزێوە شەش کەری بۆهات، ئێمە یاندەڵێین {ڕانکوچۆغە} یان دەڵێین { بوزوو} ئەمە بوو بە نوکتە، لە خۆشناوەتی پێی دەڵێن { کڕ}
من نوسەر نیم، لەگەڵ ئەوەشدا خۆم کتێبەکەم داڕشت، بۆ ئەوەی کەس تاوانبارم نەکات کە هانیانداوم و تیشک بخاتە سەرم، ڕایی چەند برایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرم وەرگرت، پێم راگەیاندن لەبارەی بارودۆخی ئیمڕۆی کوردستانی باشور کتێبێکم بەدەستەوەیە 17 ی تەمووزی 1968 وە دەست پێدەکەم، چونکە صەدام لە رووخاندایە، هەتا زیندووەو لە ژیاندا ماوە پێش مەرگی انشاء اللە بەکوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویدەکەمەوە. هەموویان پەسندیانکردو بۆچوونی خۆیان ڕوونکردەوە کە بۆ گەلی عێراق بە گشتی و بۆ گەلی کورد بەتایبەتی سوودبەخش دەبێت، بەڵام چوار برای دڵسۆز، گوتیان یاری بە ئاگری دەکەی، ئەمە بۆ خۆت و کوڕەکانت خەتارناکە، گوتم من لە ئێران و تورکیا و سوریا گیراوم، ئێستا لەپەنای ئەو دوو زلهێزە لەچی بترسم ؟ تەنها مەترسی منداڵەکانمە، ئەگینا خەمی خۆم نییە.
خوشک و برای خۆسەویست: پێشەکی کتێبەکە دەبوو وا دەست پێبکەم کە لەیەکەم خاڵەوە تێهەڵچم، بەڵام هەڵوێستی من لە سەرەتای 1962 وە تاکو ئەمڕۆ ئاشکراو ڕوونە، بەتایبەتی لای هەردوو سەرکردە مەزنەکە، تێکۆشان و هەوڵدانم لە پێناوی یەکبوونیان بێت.

بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکان، کە پێنج بەشە کلیک بکەرە سەر/

1- کورد دوژمنی خۆت بناسە 1

2- کورد دوژمنی خۆت بناسە 2

3- کورد دوژمنی خۆت بناسە 3

4- کورد دوژمنی خۆت بناسە 4

5- کورد دوژمنی خۆت بناسە 5

 

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت