ڕێباز عەلی محەمەد: کارزان کۆیی و پێگەی ئافرەت و جوتبوون لەئیسلامدا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێک کتێبەکەی کارزان کۆیی دەخوێنیتەوە، پێگەو پێناسەی خانمان لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە، نوقمی شەرم دەبیت و لەتەریقیدا سەیری ئەم لاولای خۆت دەکەی نەک کەسێک ئاگادار بێت لەوەی دەیخوێنیتەوە. لێرەدا مەبەستم بۆ کەمکردنەوەی بەهای کتێبەکە نیە، بەڵکو ئەوە ڕاستیەو نووسەر بەناچاری بۆ گەیشتن بەڕاستیەکان وەک پێویست دەقەکانی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەرو هاوەڵەکانی کردوە بەکوردی، کە هەر هەمویان باسیان لەسێکس و چۆنیەتی جوت بوون کردووە، نەک زانست و مەعریفەت.
ئەو کتێبە چەند پێویستە بخوێنرێتەوە هێندەش پێویستە نەهێڵن بەرچاوی منداڵ بکەوێ، چونکە زۆرینەی ناوەڕۆکی ئەو کتێبە باسی ڕێنمایەکانی جوتبوونە کەپێغەمبەری ئیسلام و هاوەڵەکانی باسیانکردووە، بۆنمونە کارزان دەڵێت: لە وەسێتێکدا پێغەمبەری ئیسلام کەبۆ ئیمامی عەلی کردووە و توویەتی: (ولا ینظر أحد الی فرج امرأتە، ولیغض بصرە عند الجماع فأن النظر الی الفرج يورث العمی في الولد ) واتا (کەستان سەیری “زێی _ کۆئەندامی مێینەی” هاوسەرەکەی نەکات لەکاتی جوتبووندا، چونکە سەیرکردنی “ئەو کۆئەندامە” دەبێتە هۆی کوێر بوونی منداڵەکە ) وەک کارزان کۆیی لەکتێبەکەیدا بەبەڵگەوە ئاماژەی پێداوە دەڵێت: پێغەمبەری ئیسلام قسەکردنیشی بەباش نەزانیووە لەکاتی جوتبوندا لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆکاری ڵاڵی بۆمنداڵەکە، وەهەروەها پێغەمبەر جووت بوونی لەژێر ئاسمانیشدا بەدروست نەزانیووە، دایکی باوەڕدارانیش عائشە وتویەتی: (ما رأيت فرج رسول الله صلى الله عليه وسلم قط ) واتا (هەرامەکەی_ کۆئەندامی نێرینەی! پێغەمبەرم نەبینی هەرگیز) لەحەدیسێکی تردا دەڵێ (من نظر إلى فرج امرأة وابنتها لم ينظر الله إليه يوم القيامة ) واتا (ئەوەی سەیری قوزی ژن و کچەکەی بکات، خوا سەیری ناکات لە رۆژی قیامەتدا ) ئاخر پێم بڵێن پێغەمبەرێک پێغەمبەر بێت چۆن دەبێت ئەم قسانە بکات، یا پیاوێک مرۆڤ بێت ئیشی چیە بەسەیر کردنی کۆئەندامی مێینەی کچەکەی؟.
لەسەر چۆنیەتی مارە بەجاشیش نووسەر دەڵێت: دەیان ڕێنمایی سەیر و سەمەرە لە سەرچاوەکانی ئیسلامدا هاتووە کە دەبێت هەرامەی کابرا ڕەق ڕەق بێت و نابێت بەدەست هەرامەکەی بخاتە زێی ژنەکەوە و نابێت پەڕۆی ئەستوور لەهەرامەکەی بئاڵێنێت چەندین حەدیسی پێغەمبەر و عائشەی هێناوەتەوە لەسەر چۆنیەتی ئەو جوتبوونە، ناتوانم لێرەدا باسی بکەم، نووسەر پشت بەستوو بەسەرچاوەکانی ئیسلام ئەمانەی نووسیوە و وێنەی سەرچاوەکانیشی داناوە، ئەوە جگەلەوەی بەبەڵگەوە هەموو ئەو سوکایەتیانەی خستۆتە ڕوو کەپیاوانی ئاینی و مەلاکان و شەریعەتی ئیسلام بەژنانی دەکەن و بۆتە دیاردە و بەئێستاشەوە پیادە دەکرێ. هیوادارم موحەجەبەکان پێش ئەوانەی تر ئەو کتێبە بخوێنەوە تا بەحەقیقەت بگەن، لەکۆتاییدا دەست خۆشی لەبرای توێژەر دکتۆر کارزان کۆیی دەکەم بۆ بوێری و خستنە ڕووی حەقیقتی شەرعی ئیسلام بەرامبەر ژنان.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت