حەسەن ڕازانی: سووتاندنی قورئان لە سوئێد، دەستی چ وڵاتێک لە پشتەوەیە؟ بە بەڵگە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زووربەی زانیاریەکان لە مەجدی خەلیل وەرم گرتوون.
بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران ڕاستەوخۆ لە پشتی ئەو کارەوەیە، بە بەڵگەی ئەوەی کە ئێران دەیەوێت تۆڵە لە سوئێد بکاتەوەو بیخاتە ژێر فشارو تەواوی جیهانی ئیسلامی لێڕاست بکاتەوە، تاکو سوئێد مل بە داواکاریی ئێران بدات بۆ بەردانی نووری حەمید. جا با بزانین نووری حەمید کێیەو بۆ بۆ ئێران گرنگە؟
لە ساڵی 1988 بە فەتوای ڕاستەوخۆی خومەینی بە هەزاران کەس لە ئەندامانی موجاهیدینی خەلق و چەپەکان لە سجنێکی گەورەی ناو تارندا ئیعدام کران و لەناویان بردن بە بێ موحاکەمە.
ئیعدام کردنەکە لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ئەنجام درا کە بە فەرمانی خومەینی پێک هێنرا بە ناوەکانی:
یەکەم/ علی حسێن بایری، دادوەر و سەرۆکی لیژنەکە بوو.
دووەم/ مورتەزا ئیشراقی، جێگری مودەعی عامی شاری تاران بوو ئەو کات.
سێهەم/ ئیبراهیم ڕەئیسی، جێگری مودەعی گشتی تاران بوو کە ئێستاش سەرۆکی ئێرانە.
چوارەم/ حەمید نووری، موساعیدی مودەعی عام بووە.
ساڵی 2019 حمید نووری سەفەر دەکا بۆ سوئێدو هەر کە دەگاتە ئەوێ پێی دەزانن و دەکەوێتە تەڵەکەوە! لە سوئێد ئەندامانی موجاهیدین و چەپەکان و موعارەزەی ئێرانی و کەس و کاری قوربانیەکان پێی دەزانن و خێرا لە ڕێگەی پارێزەر کاوە موسوی کە پارێزەرێکی ئێرانیە دەعوا قەید دەکەن و داوا لە مەحکەمەی سوئێد دەکەن کە ڕێگە لە ڕۆییشتنەوەی حمید نووری بگرن و بیگرن و مەحکەمەی بکەن..
بۆ ئەو مەبەستەش دەیان بەڵگ دەخەنە ڕوو کە حمید نووری تاوانبارەو کەسێکە کە بەشدارە لە کوشتنی هەزاران کەس . مەحکەمەی سوئێد حمید نووری دەخاتە مەحکەمەوەو دەیگرن وحوکمی ئەبەدی بۆ دەردەکەن و ئێستا لە زینداندایە لە سوئێد.
ئێران چەندین جار هەوڵی دیبلۆماسی داوەو سەرکەوتوو نەبووە بەڵام ئەوجارەیان لە ڕێگەی ئەو برادەرەوە بە سوتاندنی قورئان فشارەکەی بۆ سەر سوئێد دەست پێکردووە. مەبەستی سەرەکی ئێران بەردانی حمید نووریەو ئەم کارەش لە ڕێگەی ئیبراهیم ڕەئیسیەوە دەکرێت کە کە ئەو خۆی لە لیژنەکەی قەتڵ و عامەکەدا بووە.. ئێستا دەیەوێت فریای حمید نووری بکەوێت.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی 1988 بە فەتواکەی خومەینی کوژران بەم پێیەی خوارەوەیە:
یەکەم/ 1979 کەس بووە، بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان
دووەم/ 2500 کەس بووە، بە پێی ئاماری ڕێخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی.
سێهەم/ 2500 تا 3500کەس بووە، بە پێی دان پێدانانی مونتەزیری کە ئەو ئەوکات بەو فەتوایەی خومەینی ڕازی نەبووەو لەسەر ئەو ناڕازیبوونەش خومەینی سزای داوە.
چوارەم/ 12000 کەس بووە، بە پێی ئامار و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق.
پێنجەم : هەتا 30.000 سی هەزار کەس ڕۆییشتووە، بە پێی دانپێدانانی میر حوسێن موسەوی کە ئەو کات ئەو ڕەئیسی حکومەت بووەو بەڵام هیچ دەسەڵاتی خومەینی نەبووەو بێدەنگ بووەو بەڵام زانیویەتی چی دەگوزەرێت.
ئەوە بوو لە 2008 میر حوسێن موسەوی بزووتنەوەی سەوزی ڕاگەیاند و سەرکەوتووش نەبوو.
مونتەزیریش ئەو کات ڕای گەیاند کە شەریعەت لە لای خومەینی گرنگ نیە بەڵک و حوکم لە لای ئەو گرنگە.. دەگوترێت کە مێژووی ئیسلام بەم شێوەیە هاتووە .هەر کاتێک شەرێعەت پێچەوانەی حوکم بووبێت ئەوا حوکم پەیڕەوی لێکراوە..!
خومەینی پێش ئەوەی فەتوای کوشتن و پاکسازیەکە دەربکات نامەیەکی نارد بۆ زیندانیەکان و داوای ئەوەی کرد کە تۆبە بکەن و پەشیمان ببنەوە، بەڵام ئەوان نەیان کردو ڕەتیان کردەوە کە تۆبە بکەن. بۆیە خومەینی فەتوای دەرکردو گووتی ئەو موجاهیدانە هەموویان دژی ئیسلامن و دەبێ لەناو ببرێن و چەپەکانیش هەڵگەڕاوەن وئەوانیش هەر دەبێ بکوژرێن و خوێنیان حەڵاڵە…ئیتر هەردوای ئەو فەتوایە هەموویان لە ناوبران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت