ستالین و مریشکی پەڕو پۆ کراو

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژێک ستالین لەبۆنەیەکدا ویستی وانەیەکی دیکتاتۆریەت و ئەزمونی سیاسی فێری هاورێکانی بکات، بۆیە داوای مریشکێکی زیندوی کرد و بۆیان هێنا و گرتی بەدەستیەوە توند بەدەستەکەی تری بەربووە پەر لێکردنەوەی و هەرچەند مریشکە بەستزمانەکە خۆی رادەپسکاند، هیچ سودی نەبوو، بۆ خۆ دەربازکردن لەو ئێش و ئازارە. ستالین هەمو پەڕەکەی لیکردەوە بەهاوڕێیانی گوت سەیر کەن دواتر چ دەبینن؟
ستالین مریشکە پەرپۆ لێکراوەکەی خستە سەرزەوی و لێی دورکەوتەوە مستێ گەنمی بەدەستەوە گرتبو، هەموان شۆک بون کاتێ مریشک بەدوای دەکەوێ و جارجارە چەند دەنکێکی بۆفرێ دەداو لەم ژوور بۆ ئەو ژوور بەدوای دەکەوێ. ستالین بەهێمنی بە هاوڕێیانی سەرسام بوی گوت: بینیتان چی روی دا. ئابەم شێوەیە حوکمڕانی گەل و وولات دەکرێ. بنیتان چۆن مریشکە دوام دەکەوت؟ هەرچەندە زۆریش ئازارم دابوو.
ئەوە وانەیەکی گرنگ بوو بۆ هاوڕێیانی و دواتر بۆ هەموو دکتاتۆرەکانی جیهان و هەموو سەرکردەو فەرمانڕەوایان. مریشک پەڕو پۆلێکەوە دواتر گەنمی پێ بدە لەگەل هەمو ئەو ئازارانەی چەشتویەتی هەر بەدوات دەکەوێ. زۆر لەسەرکردەو فەرمانڕەوایان ئەو سیاسەتەی ستالینیان گرتە بەر، بێ هەڵەکردن. ئەوانەی لەهەرەمی دەسەلاتن وەک برسی کردن، بەلام جەماوەری گەلیش هەر چەپلەی بۆ لێدەدەن، نەک لەبەر خۆشەویستی و پیرۆزی گەورەیی و پایە بەرزی، بەڵکو لەبەر پارویەک نان و ژیان دابینکردنی رۆژانەی خۆیان و خانەوادەکانیان. هەر ئەوانەش سەرکەوتو بون کەگەل بەدوایان کەوتون و دەنگیان پێدەدەن.گەلی پەرو باڵ هەلکێشراو چاری ناچارە دەیەوێ ئاوی هەبێ، کارەبای هەبێ ،موچەی هەبێ بژێوی ژیانی هەبێ، بۆیە بەدوای ئەوانە دەکەوێ.
دوژمنی سەرسەختی دیکتاتوریەت بیرکردنەوەو رۆشنبیریە. مریشکی برسی بەدوی خواردن وێل دەبێ، گەر مریشک تێر بوو، گارە گار دەکات و ئیزعاجت دەکات، بۆیە ناچار دەبیت سەری بڕی. بۆیە دکتاتۆرەکان چاک ئەوە دەزانن گەر مریشک مەبەست گەلە، بەسەر ئەو واقیعە ڕاپەرێت دەزانێ سەر دەبردرێت، بۆیە سەرەتا هەندێ جار تاک خۆی دەسوتێنێ، یاخۆی دەکوژێ لەبەر نەبونی و دەستکورتی، بۆیە ڕاپەرینی برسیەکان و ئازار چەشتوەکان رامالینی زۆردار و دکتاتۆر و خۆسەپێنەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. دوای 32 سال حوکمرانی گەل وەک ئەو مریشکەی ستالینی لێهاتوە، تەنها چاوەروانی موچەیەکین بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و بەردەوامی ژیان.

کورداندن بەهەندێ دەستکاریەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت