وێنەی تابلۆی پێشەنگ و دلسۆزەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورداندن بە دەستکارییەوە/ عوسمان عومەر
نیکیتا خڕۆشۆف دەڵێت: جارێکیان جۆزیف ستالین پەیوەندی پێوە کردم، داوای لێکردم بەپەلە سەردانی بکەم و پێی ڕاگەیاندم کە پیلانێکی گەورە لەئارادایە، بۆیە خۆم و چەند وەزیریک چوین بۆلای.
‎ستالین پێی گوتم هاوڕێ نیکیتا ئێمە کارگەیەکی تایە دروستکردنمان هەیە کۆمپانیای ئەمەریکی بەدیاری پێی بەخشیوین و چەند ساڵێکە تایەی ئۆتۆمبیل بەکوالیتی باش بەرهەم دێنێ، ئەوەی بەلامەوە بۆتە جێگەی سەرسۆڕمان لەماوەی شەش مانگی ڕابوردو، ئەو کارگەیە ئەو تایانەی بەرهەمی دێنێ دوای چەند کیلۆمەتر دوای بەستنی دەتەقێ و کەسیش هۆکار نازانێ و دەمەوێ بەپەلە سەردانی ئەو کارگەیە بکەیت و بزانیت هۆکارەکەی چییە؟
‎گەیشتمە کارگەو دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانم دەست پێکرد، یەکەم شت سەرنجی ڕاکێشام تابلۆی قارەمانان بوو لەسەرەتای چونە ژوورەوە بوو
‎لەسەر ئەو تابلۆیە وێنەی باشترین کرێکارو و ئیداری و ئەوانەی چالاک دڵسۆزبون لەکارکردندا هەڵدەواسرا لەماوەی مانگێک.
‎لیکۆلینەوەکانم ڕاستەوخۆ لەکارگێڕیەوە دەست پێکرد تا ئاستی کرێکارێکی ئاسایی کەسیان هۆکارەکەیان نەدەزانی، بۆیە بڕیارمدا لەکارگەکە بمێنمەوەو لەوێ بخەوم تا ئەو مەتەڵە چییە؟ بەیانی زوو ڕابوم و چومە سەر یەکەم هێڵی بەرهەمهێنان و چاودێری یەکەم تایەم کرد لە خاڵێ سەرەتاوە تا دەرچونی لەکارگە، تێبینیم کرد هەموو شتێ بەئاسایی ڕۆیشتوەو دروستە، توشی شۆک بوم، کاتێ پێیان ڕاگەیاندم تایەکە دوای چەند کیلۆمەترێ دیسان تەقی.
‎ئەمجارەیان هەمو ئەندازیارو کرێکار و ئیداریەکانم کۆکردەو پەیوەندیم بەئەندازیارە ئەمریکیەکانەوە کرد، هەر نەگەیشتینە ئەنجام. دەستمکرد بەشیکردنەوەی کەرەستەی سەرەتایی کەبەکاردەهێنرێ لەدروستکردنی ئەو تایەیە، شیکردنەوەو ووردبینیەکان دەریانخست کە کوالیتی زۆرباشە.کەواتە، هەرگیز هۆکار نیین بۆتەقینی تایە. ئایا ئەوتایەیە بێهۆکار دەتەقێ؟
‎دیسان هەستم بەبێهیوایی و ناتەوانی کرد. دیسان سەرنجی تابلۆی قارەمانانی کارگەکەم کردەوە. سەیرم کرد وێنەی ئەندازیارێ لەسەری سەرەوەیە،ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام کە ماوەی شەش مانگە هەر ئەو قارەمانی یەکەمە، واتە لەوکاتەوە ئەو تایانە دەستیان کردوە بەتەقین بێ هۆ. خەو لەچاوم نەکەوت. بانگی ئەو ئەندازیارەم کرد بۆ ئۆفیسەکەم و بەپەلە کەوتمە لێکۆلینەوە لەگەڵی. پێمگوت هاوڕێ تکایە پێم بڵێ چۆنە تۆ شەش مانگە بەقارەمانی بەرهەمهێنان ماویتەوە؟
‎گوتی توانیومە ملیۆنان ڕۆبڵ بۆ کارگەو بۆ دەوڵەت پاشەکەوت بکەم.
‎چۆن ئەوەت ئەنجامداوە؟
‎زور بەسادەیی گوتی: ئەوتەلانەی لەدروستکردنی تایە بەکاردەهێنرێ کەمم کردۆتەوە، بۆیە توانیومانە ڕۆژانە سەدان تەن کانزا پاشکەوت بکەین.
‎هەستم بەخۆشیەک کرد، چونکە توانیم ئەو مەتەڵە بدۆزمەوە. خۆم پێنەگیرا تەلەفۆنم بۆستالین کردو شتەکانم بۆ ڕونکردەوە. دوای دەقەیە لەبێدەنگی گوتی ئەو گەمژەیەت لەکوێ خستە گۆڕەوە؟
‎بەڕاستی هاوڕێ ئیعدامم نەکردوە، بەڵام دەینێرم بۆ سیبریا، چونکە گەر لەسیدارەی بدەین، خەڵک دەڵێن سەیرکە قارەمانێکی بەرهەمهێنانیان لەسیدارەدا لەوەناگەن.
‎لەڕاستیدا گرنگ ئەوە نییە گەندەڵی و دزی بکەی بۆئەوەی ئازارمان پێبگەیەنی و هێندە بەسە گەمژە بی. خۆشمان گەمژەکان دەخەینە پلەوپۆستی گرنک و هەرخۆشمان گەورەیان دەکەین، بەدەنگ پێدانیان پاداشتیان دەکەین و بەمەش ووڵات دادەڕمێ و بەرەو ڕوخان دەڕوات، بەبەر چاوی هەموانەوە.
‎لەکۆتاییدا دەڵێم ئێمە سەیری وێنەو تابلۆی کامیان بکەین، ئەوەی 20 ساڵە وێنەکەی لەسەرتابڵۆی قارەمانیەتی هەڵواسرابو؟ کە خوێندنەوەی بۆ دەرەنجامەکانی ڕیفڕاندۆم، نەبۆ قسەی زلهێزەکان نەگرت.
یا سەیری وێنەو تابلۆی قارەمانیەتی ئەوەبکەین، نزیکەی 15 ساڵ سەرۆک وەزیران بوو، ئابوری سەربەخۆی هێنایە گۆڕێ و کۆنتراکتی 50ساڵەی لەگەڵ دوژمنێکی گەلەکەمان واژوو کردو سەروەت و سامانی بەهەدەرداوە.
یا سەیری وێنەوتابلۆی ئەوەیان بکەین کە چەندین ملیۆنی بەرامبەر کۆمپانیایەک بەدۆڕاندن داوە.
یا سەیری وێنەو تابلۆی ئەوەیان بکەین کە دەڵێن 5ملیار دۆلار دیارنەماوە؟
یا سەیری وێنەی ئەوەیان بکەین، پاش پاشکەوت و لێبڕینی موچە پێمان دەلێت: 27 ملیار قەرزارین ئاخر هی چی؟
یا سەیری وێنەی ئەوەیان بکەین کە بازرگانی لەگەڵ باوکی شەرعی داعش دەکات.
یا سەیری وێنەی ئەوەیان بکەین، کەلوت بەرزی و رادەست نەکردنی نەوتی نەدەکرد.
یا سەیری وێنەی ئەوە بکەین کە جیاوازی نێوان 3 پارێزگا دەکات و موچە دوادەخات و پارەی کارەباو باجی لەسەر هاوولاتی قورستر کرد. سەیری وێنەی ئەوانە بکەین کەداهاتی خالە سنوریەکان لرف دەدەن.
وێنەکان زۆرن لەسەرتابلۆی قارەمانیەتی دانراون، کێ ڕەوانەی سیبرییان بکات؟ یا دەریای قوڵی بێبن کەڕۆیشتن نەگەڕێنەوەو کەس ناڵێ ئۆف. ئەم وێنانە لەسەر تابلۆکان بن چۆن ووڵات پێش دەکەوێ؟ چۆن گەل قەیران و مەینەتی لێدەبڕێ.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت