حسن حمادە: لە ڕۆژی قیامەتا كافرەكان دەچنە دۆزەخ و عەرەبەكانیش بەهەشت.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەحمەد كەریم، کردویەتی بە کوردی
كافرەكان بە تواناو زۆر زاناو زیرەكی خۆیان، دەتوانن ئەو ئاگرە كڵپە سەندووە و ئەو گەرما تاقەت پڕوكێنەی دۆزەخی تەنیوە، بگۆڕن بۆ سەرچاوەی وزەیەك كەسود بەخش بێت بۆ شارستانیەتە نوێیەكەیان، ئەوەش بەسود وەرگرتن لە بیردۆزەكانی” نیوتن و گالیلۆ و ئەنیشتاین و ئەدیسۆن و زانایانی دی”.
سەرەتا دەست دەكەن بە دروستكردنی ئامێری وزە بەخش”مولیدة” و كەلو پەل و پەنەڵی دژە گەرمی، دواتر گومەزی شوشەی زەبەلاح دژە گڕ چێدەكەن لە نێویشیدا فێنك كەرەوە کە هەر یەكەیان شارێك لە خۆ دەگرێ، لە دامێنی ئەم گومەزانەدا شارو كارخانەو كێڵگە كشوكاڵییەكانیان وەگەڕ دەخەنەوە، بەم پێیە ژێرخانی ئابووری پەرە پێدەدەن و كۆمەڵگەیەكی پتەو و تژی بە شارستانی چاكی دەكەنەوە لەبەر ڕۆشنایی(سارتەر و نیتشە و ماركس) بیرمەندانی دیی.
ئەو شارستانیەی لێرە دروستی دەكەنەوە، دەها جار لەوەی دونیا قەبەترە بە سود وەرگرتن لەو وزە خۆڕاییە ئەبەدیەی ئاگرەی دۆزەخ، ئیدی دۆزەخ دەكەنە بەهەشتێكی كەسك. ئەمە ڕێك لەتەك ئەو ”حەدیسە شەریفەدا”دەگونجێ (خذوا جنتكم من النار)واتە لە نێو دڵی دۆزەخدا بەهەشت ببیننەوە.
لێ عەرەبیش بە شەڕەنگێزی خۆیان بەهەشت دەكەنە وێرانە، پاڵ پشت بە زهنیەتی(كوڕی تەمیمی و زەرقاوی و بەغدادی و قەڕەزاوی وعەریفی و كەسانی هاوشێوەیان) سەرەتای ناكۆكی نێوانیان لەسەر ”كەنیزەو حۆریەكان دەبێت” دواتر لەسەر پشكی هەر یەكەیان بۆ سامانی بەهەشت و بەتاڵان بردن و ئاودیوكردنی بۆ دەڤەری كافران، جارێكی دی لەسەر دەسەڵات و ردێن سپێتی جەنگ بەرپادەكەن و بەهەشت دابەشی چەند هەرێمێك دەكەن و سنورەكانی بە كەلەسەری بێتاوانان نەخشەكێش دەكەن روبارەكانیش بە خوێنی خەڵكانی سڤێل سور دەكەن، جۆگەلەكانی مەی و روبارەكانی هەنگوین و شیر بە ئاوی زێرابەكان لیخن دەكەن، بەهەشت لەژیان دەشێوێنن و دەیكەنە دۆزەخ.
دوایی شارستانی خاپور دەكەن پەنا بۆ بیرمەندەكانیان دەبەن تا شارستانیەكی وەكی ئەوەی كافرەكانیان بۆ جێ بكەنەوە، دەگەڕان لە دووی ئەو بیرمەندانەی ساڵانێكە لەبیریان كردون، وەك(كوڕی خلدون و كوڕی سینا و كوڕی رشد و ئەبو عەلای معەری و فارابی و رازی )لێ كەسێك لەمانەیان چنگ نەكەوت لە بەهەشت، ئاخر ئەوانە دێمێك بو تاوانبار كرابون بە كافرو زندیق ئەوان لە دۆزەخن لای بیرمەندە كافرەكان رۆنیون.
ئیدی دەستەوستان بێچارە پەنایان بردەوە بۆ لای خەڵكی دۆزەخستان، ئەوانەی زانست و پیشەسازی و تەكنەلۆژیایان لایە، ئەمانیش بێ ئەوانە ژیانیان مەحاڵە.
كافرەكانیش بەجی قورس رازین و دیسانەوە لەوێش خستیاندنەوە ژێر رەحمەتی خۆیان.
ئیدی بەشی عەرەب وایە، نە لەم دنیا سەركەوتوبون، نە لەو دنیاش بەخت باش بون!!!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت