فەرهاد سەنگاوی: دروونی ناتۆ فەنی بۆ ئەردۆغان و ئەویش بۆ بەرزانی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەم دروونێکی ئێرانی لای بەندە، چانس بریتیە لە گونجانی هەمەلایەن و یەکانگیریی بابەتەکان بە باش، یا خراپ کە پەیوەندی بە تۆوە نیە و بە غەیبەوە نیە، بەڵام تۆ زیرەک بیت، ئەیگۆزیتەوە و بە کاری دەهێنیت، بۆ نمونە جیوپۆڵتیکی تورکیا زۆر گرنگ و چەور و خەست و خۆڵە و ئەردۆغانیش بەڵێ زیرەک، بەڵام یاریچیەکی پراگمات و بێ پرنسپ و نامرۆڤ و بێسنور، شوێن و پێگەی هەڵکەوتەی دەوڵەتەکەی گەورەو گرنگە نەک خۆی. هەر مرۆڤێکیش هیچ حسابی بۆ هیچ عەیبە و گوناهە و یاسا و شەرم و شۆیەک نەبو زۆر شتی بۆ دەکرێت. بەڵام هەمان ئەردۆغان با پەنجا ساڵ سەرۆکی جیبۆتی، یا سۆماڵ بێت، بزانە کەس چایەکی لا دەخواتەوە، یا جگەرەیەکی دەداتە دەست.
بەرزانییش ئەردۆغانێکی تر، بەڵام کاریکاتێرەکەی ئەم، ئامانجەکەشی بچوک، کۆن و ناڕەوا، تەنها خەمی خۆی و خێزانەکەیەتی و بەس. بەرزانی خاوەنی درێژترین لیستی تاوان و ترۆرە بەڵام لە کێ؟ لە هەڵبژاردەترین ڕۆڵە باشەکانی کورد، ئێستا دەفی دەنگ نادا، ئەگینا هەزاران سەردەشت و سۆران بە ئاشکرا شەهید دەکات، ئێستا بە بۆنە و ڕێگەی ناڕوون و نادیار زۆر حەزی لە کوشتنە. چەندان جارە هەوڵی لەناوبردنمان دەدا، لە کاتی گۆڕاندا کە شپرزە بوبو بە بەندەی وتبو ئەمە کێ یە پەیدا بوە؟ وتبویان قوربان ئەمە تازە نیەو فڵانەو واو وا، ئەزبەنی بزانە لە کوێ زیخێک و دڵۆپێک نەوت و دڵۆپێک فرمێسک و دڵۆپێک خوێن و دڵۆپێک ئاو و هەناسە بایەک، یەک دەنک لمی ئەم کوردستانەت بردبێت من لەوێ بوم و تۆم بینیوەو چاوم لە دەست و گیرفانت بوەو هی من بوە! ئەوە من بووم کە ناوم نابون پاسدارمووەقەتە، ڕاستە مەرگی نامەرد مام جەلال و کاک نەوشیروانی لێ سەندم، بەڵام نەتەوەی کورد هەر ماوەو بە تەنها نیم و هەر مناڵە کوردێک لە من گەورەتر و ئازاتر و ژیرترە با باشتر، بیرت بخەمەوە کە لە ڕاپەڕیندا نەت دەزانی نەک هەولێر عراقیش ئەکەوێتە کوێ وە، بە تەنیاو کزۆڵە لە ماڵە مەردێکی هەولێر بویت و مێشەکزێت بوو ئەو نەوشیروانەی کە تۆ دات بە دادگا لەگەڵ موولازم عومەری سەرکەش سەرکردایەتی خوێنبارانی ڕزگاری 91ی کەرکوکیان دەکرد و تۆش شەوەکەی وتت توخوا ڕادیویەک هەیە بزانین دەنگوباسێک چیە؟ لەبیرتە خۆتان ڕادیوتان نەبو، بەندە نرکە و ناڵەناڵی کوردی دەدا بەگوێی نەک تۆ، هەمو دنیادا کە ڕادیوکەت هەڵگرت و بەرزەپێ و لەپڕ هەستایتە سەرپێ و هاتوچۆ بە ناو ژورەکەدا خاوەن ماڵ پرسی خێرە قوربان وتت چی؟ وتت وەڵا فەرهاد ناهێڵێ دانیشین، بەڵێ ناهێڵیین دانیشیت!.
سێ ساڵێک لەمەوپێش شەوێک جوامێرێک لە دڵسۆزی تەلێکی توڕەی بۆ کردم، ماڵی باوکتم ئاواکرد ئەم تەل گۆڕینە چیە دو ڕۆژە بە دوای تۆدا دەگەڕێم. فەرمو گیانە.کاکەم وتی زوو ئاگادارت بکەم. ( دو کەس لە هەولێرەوە ģps یان دراوەتی بیخەنە ناو ئوتومبیلەکەت و گەیشتونەتە چەمچەماڵ و خواحافیزەکەی تەواو نەکرد )، بیر بکەرەوە. دوجار فڕۆکەی بچوکمان لە سەرسەری خۆمان بینیوە، بەڵام بە چاودێری و وێنەگرمان زانیوە و واشبوە، چونکە پێم وایە بی gps و تەلی زیرەک پێکان ناکەن، بەندەش کەم جار تەلم پێیە و چەند شوێنم لە کەلار و کفری و دەربەند و کۆیەش بۆ مانەوە هەیە، کارێکی دیاریکراویشم نیە.
ئێستاش گوڵۆڵەی بەرزانی لە بەرزایی بەرەو خوار و لێژە، کۆنە مۆنیکایەکمان هەبو هەم لە شکان و شانداداندا بوو، هەم بێزار بوین لە چاودێری و پاسەوانی، هەرچەند خزم و هاوڕێ و میوان و پاسەوانی وا نامەردم نیە هەرزان بایی بن، بەڵام هەر وتم لەناوی بدەن و دامان بە 157 گەڵا و بوین بە بەرخی ناو گەڵای سەوز 100 گەڵامان داپاچی. هاتوچۆمان کەوتە کرێ و ئوتومبیلی دۆستان ، ناچار( علوج ) ێکمان پەیدا کرد ، 56 گەڵایەکمان مابو خۆمان بۆ تەکان. شکم کرد گوێمان لێبگرن و بزانن ئوتومبیلمان کڕیوە، وتم کوڕینە گوێ هەڵخەن بۆ خشەی gps وتیان بەڵێ. جیپیئێس ی چی ؟ داخەکەم. شەوی دوەم سەعات پێم وایە 12 پاسەوانەکە سەیردەکا 100 مەترێک ژوور تر پترۆڵێک کابرایەکی دابەزاند و کابراش خەریکە لە پەرژینەکە دێتە ئەم دیو، پاسەوانەکە وریا نەبو خۆی لێکەڕ بکات لایتی لێدەدا، تێی دەخوڕێ، ئەویش پاشەکشە دەکا و لە چاوتروکاندا کیایەک دێت هەڵی دەگرێت، ویستیان دوای بکەون، وتم لێگەڕێن، کوڕی هەژارێکی بیر و گیرفانە، خۆ دروونی تورکی ئیخوانی زۆر باشە بۆ بەرزانی. جا سەیر ئەوەیە هەندێ نەشارەزا کوردایەتیان دەخەنە پاڵ و تێریش تانە و تەشەر لە کورد و کوردستان و نیشتمان و نەتەوە دەدەن. بۆ کاکە؟ ئەی ئەوە نیە کوردایەتی بەرزانی کاکە خێڵ و خێزان لە کوێ و ناسیونالست و ناسیونالیزم لە کوێندەران.
بۆ ئەوەی جارێکی ترو لە وتارێکی تردا نەیەمەوە سەر دروون، ( ئەم درونەی ئێران )یش هەر لێرەدا بخەمە بەرچاوتان، جار هەیە پێکەنینم بە خۆم دێت، باشە من چیم، خۆ هیچ نیم، سوپا و حزب و حکومەت و تیڤی و پارە و سەرخێڵ و مافیا و خولەپیزە و شمڵ شەڕ، ئەمانە بە زۆر من دەکەن بە قارەمان. مناڵیم بیر دەکەوێتەوە، سەنگاو هەمووی شایەتە جار هەبو پێنج شەش ئیڤا و جێب قیادە، دەیاندا بەسەر ماڵی ئێمەدا، لەناو پۆلدا، منێکی مل باریک 16 یا 17 ساڵانیان دەدا لە پێش بۆ زیندان و تێهەڵدان و تەحقیق، برا و باوک و خاڵۆ و ئامۆزا و پورزا، دادەواڵان و پێغەمەرە گەورەکە هاوار دایک قژبڕنە و خوشک لە خۆت بدە، هەر بەزۆر دەتکەن بە پاڵەوان، کاکە منیش خۆم لێ بوبو بە ڕۆستەمی زاڵ و وامدەزانی لە مازندەرانم بە سواری ڕەخشەوە ڕاوە دێو دەکەم. کاکە وازبهێنن لەم خەڵکە، خەڵک چی دەوێ؟ ئازادیەکانی خۆی. مامۆستا دەبێ تاجی سەری سەرۆک بێت، تۆ نانەکەی خۆی نادەیتێ. زۆرتان تاڵان و زۆرتان ڕەتان و زۆرتان کوشت، بۆیە ئێمەش دەتان دەین بەدادگا، دادگاش نەبێت لەگەڵتان دێین ڕاناکەین تا ڕادەکەن.
شەوێک سەعات 9خەوتم و سەعات 12 و هەڵیان ساندم. دەبینم فڕەفڕ. ئەڵێی لەناو گوێتایە. شەوەو ئاسمان تاریک چی بێت باشە؟ ( بووکێ لەگەڵ تۆمە و خەسوو گوێت لێ بێت ). سەعات چەندە؟ دوازدەو یەک دەقە. هەمان دەقەی لێدانی بارەگاکانی براکانم، براکانمان و خوشکەکانمان و مناڵەکانمان کە دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵە لە زڕگوێز. ئێ برامن و ئێ خوشکمن و ئێ مناڵمن و کوردن و منیش کوردم چۆن دڵم بۆیان ژان ناکا.! چۆن بێدەنگ بم. هەمو کەس دەزانێت دروون مەگەر 100 متر خواروو ژوور بکات، نەک 20 کلم.
مانگێک بو، وتاروو لایڤەکانم لە سەر ڕۆژهەڵات و خۆپیشاندانەکانی دادە ژینای کوردان بوو، ( واتە ئەمە ئێمەین و دەزانین تۆش لە کوێیت، تۆزێ ئاقڵ بە ). جا چیبکەم کە کوردم. بەڵام ئێستا نەک مرۆڤێکی سەربەرزم، سەگێکی کوردستانی بم و پەلاماری کەڵبەی شۆفڵ و مشاری داربڕ و لولەی چەکی داگیرکەران و نۆکەرانیان بدەم هەر شانازم بەم کورد بونەم، کورد کە تاکە نەتەوە نەبەز و نەشکاوو نەنەوەکەی سەرزەویە و هەرگیز پەشیمان نیم و نیم و نیم.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت