هــــــەوراز نــــــورالدین: ئەو وەزیرە بەعسییەی بە پێی خۆی چووە زیندان و بەمردوویی درایەوە كەس و كارەكەی!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو كەسەی لەلای ڕاستی وێنەكەدایە (مورتەزا سەعید عەبدولباقی ئەلحەدیسی)ـه كە بە بڕبڕەی پشتی حیزبی بەعس ناسراو بوو.
* لەساڵانی شەستەكان و حەفتاكاندا مورتەزا ئەلحەدیسی بەجۆرێك كاری بۆ حیزبی بەعسى عەرەبی ئیشتیراكی لەناوەوە و دەرەوەی عێراق دەكرد، زۆرجار بە پیاوی دووەمی عێراق لە دوای سەرۆك (ئەحمەد حەسەن بەكر) ناوی دەهێنرا.
* ئەو پۆستەكانی (ئەندامی سەركردایەتی حیزبی بەعس، وەزیری كار، وەزیری بازرگانی، وەزیری دەرەوە، سەفیری عێراق لە یەكێتی سۆڤیەت)ـى وەرگرتبوو.
* لەسەر دەستی مورتەزا سەعید عێڕاق نەوتەكەی بەنیشتیمانی كرد لەساڵی (1972) و هەر بۆیە بە (رجل تأميم النفط) ناسراوە.
* لەماوەی دەسەڵاتی ئەو لە پۆستی وەزیری دەرەوە (1971-1974) واژووی چەندین پەیماننامەی ئابووری و سەربازی لەنێوان عێراق و ووڵاتاندا كرد، ئەو داینەمۆی چارەسەری كێشە نێودەوڵەتیەكان بوو.
* لەكاتی واژوو كردنی ڕێكەوتتنامەی بە نیشتیمانی كردنی نەوتی عێراق، صدام حسين لەكۆبوونەوەی سەركردایەتی بە گاڵتەوە پێی گوت: ئەگەر ئەو ڕێكەوتتنامەیە سەر نەگرێت یەكەم مل كە لێ دەكرێتەوە ملی تۆیە!
* مورتەزا سەعید، یەكێك بوو لەو بەرپرسە بەعسییانەی كە لە كۆبوونەوەی (قاعة الخلد-1979) ناوی خوێندرایەوە و سزای (15) ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دوای ساڵێك لەزیندان كوژرا و تەرمەكەی بە قوماشێكەوە پێچرایەوە و درایەوە كەس و كارەكەی.

تێبینی:
لە ڕۆژی (1ـى حوزەیرانی 1972) مورتەزا ئەلحەدیسی واژووی بە نیشتیمانی كردنی نەوتی عێڕاقى (تأميم النفط العراق) كرد و دوای هەشت ساڵ و لەهەمان بەروار (1ـى حوزەیرانی 1980) لە زیندان كوژرا و تەرمەكەی درایەوە كەس و كارەكەی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت