عوسمان عومەر: ژنانى کورد لە مێژوودا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەفەرتیتى رەچەڵەکى شاژنى فیرعەونەکانى میسر دەگەرێتەوە سەر کوردەهوریەکان (ئەو کوردانەى باکور کە دەولەتى میتانییان دامەزراند)و کچى پاشاى میتانیەکان (ئارتاماتا )یە کە فەرمانڕەواى دەولەتى میتانى کردوەو پایتەختەکەیان واشوکانیە لە خۆرئاواى کوردستان.
میتانیەکان یا کوردە هوریەکان ئەو هۆزە کوردانەى باکورن کە لەساڵى 1500 پ.ز دەولەتى میتانییان دامەزراندوە (واشوکانى یا کانى ژیان و سەرى کانێ و ڕأس العین)ى ئیستا پێتەختەکەیان بوەو دەکەوێتە رۆژئاواى کوردستان. لەقەراغ ڕوبارى خاپور, دەسەلاتى میتانیەکان هەموو خاکى باکورى گرتبۆوە, قەڵەمڕەوییان گەیشتبوە سنورەکانى چیاى حەمرین نزیک عوزێمى ئیستا. لەگەل ئەوەى زۆربەى خاکى باکورى کوردستان لە ژێرسایەى قەڵەمرەوى میتانیەکان بوو, خاکى باشورى کوردستانیشى گرتبۆوە جگە لە باکورى سوریاى ئیستا.
کوردە میتانیەکان پەیوەندیەکى باش و بەهێزو پتەو و دۆستانەیان لەگەل فیرعەونەکانى میسر هەبووە, ئەو پەیوەندیە لەسەردەمى پاشا (توشرنا) نزیکەى ساڵى 1390 ى پ.ز , لە بەڵگەنامەى فیرعەونەکان باسى لێوە کراوە بەهۆى ژن و ژنخوازیەوە بوە.
ڕوداوى گرنگى مێژوویی کە شاژنى کوردى میتانى (تاتە هیباى تاد هیباى)ئەوەبوو , ئەو بیروباوەڕە رەسەنەى کە خۆێێ و باب و باپیرانى هەڵگرى بون لە پەرستنى خوداى تاک و تەنها و کە دەولەتى مێتانى پەیرەوى دەکرد (خۆر هیماکەى بوو)گواستەوە وولاتى فیرعەونەکان و واىکرد ئەخناتون باوەڕى پێ بهێنێ و یەکەم پادشاى فیرعەونى بوو کە لەساڵى 1369 ى پ.ز وەک ئاینى فەرمى وولاتى فیرعەونەکان ناساند و بڵاوکردەوەو، داواى یەکتا پەرستى یەک خودا بکرێ و هەرچى بتى ئەوسەردەمە هەبوو روخاندنى ولایبردن و داواى کرد کە خوداى خۆر(ئاتین یا ئاتون)بپەرسترێکە خوداى کۆنى کورد بووە.

نازناوەکانى نەفەرتیتى
تاتە هیباى یا تاد هیباى شاژنە کوردە میتانیەکە، شاژنى فیروعەنى میسر چەند نازناوێکى پێ بەخشرا بوو، وەک (شاژنى خۆر وەک هیمایەک کە ئەو خۆرى کرد بەخواپەرستى لاى فیرعەونەکان) شاژنى ژنان نەفەر تیتى واتە ژنە نوێیەکە یا تازەکە، ئافرەت لەزمانى کوردى واتە ژن, تێ واتە هات و تاتە واتە خاتون, بوە هاوسەرى ئامین حوتێبى چوارەم، لەسەدەى 14ى پ.ز .
کاتێ نەفەرتیتى چوە ناودەربارى پاشایەتى فیرعەونەکان هەستى بە هەڵەى خواپەرستى کرد لە لایەن کاهینەکان و فیرعەونەکان کەخۆیان بەخوداى سەرزەوى بزانن(ئامون)خودایەکە لە ئاسمان، ئەوەش پێچەوانە بیروباوەرى نەفەرتیتى بوو, نەفەرتیتى وایکرد فیرعەونى میسر خوداى تاک تەنهاى ئاسمان بناسێ ئەویش (ئاتون)ە فیرعەون چیتر خۆى بەخوا نەزانێ و هەندێ لەسەرچاوە ئاینیەکان گوایەئەوە بەهۆى یوسف پەیامبەرەوە بوە، هەربۆیەش ناوى ئامین حوتێبى گۆرى بە ئەخناتون واتە خزمەتکارى خودا.
نەفەرتیتى دواى کۆچى دوایی کردنى ئەخناتون کەوتە بەر لیشاوى پەلامار هێرشى کاهینەکانى ئامون لەگەل کچەکەى بەناوى ئەنخس لە ژورێک دا بەندکرا تا مرد و، ولاتیش گەرایەوە سەر بیروباوەرکانى پیشوى خۆى.
لەکاتى بەبوک بردنى تاتەخیبا یا تادۆهیبا , نەفەرتیتى دواتر باوکى وەک داب و نەریتێکى کۆنى کوردەوارى 317 ژنى ترى لەگەل نارد بۆ لاى فیرعەون ئامنۆفیسى سێیەم بۆمالى زاوا تا هەست بە غەریبى نەکات و لەگەل بارودۆخى ئەوێ رابێت. دواى ئامنوفیسى سیەم بۆوە هاوسەرى ئامنۆفیسى چوارەم کە دواتر ناوى گۆردرا بە ئەخناتون.

• بەسوپاسەوە کاتى خۆى هاورێى ئەزیزم کاک سۆران ئەحمەد بۆى ناردم.
• پێگەى تاریخ الکرد و حضارە کوردستان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت