چیرۆکی ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی سەدام حوسێن لە زاری وتەبێژی عەشیرەتی بێجاتەوە/ بەشی یەکەم.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە هەنگاوی یەکەمدا پلانەکەی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی پاسەوانە تایبەتەکانی سەدام حوسێن بوو. بەڵام با بزانین کەسێکی نزیکی سەدام چۆن چیرۆکەکە ئەگێڕێتەوە:
کاتێ سەدام حوسێن بەغدای بەجێهێشت و هیچ لانەو جێگایەکی شك نەبرد هەواڵی بۆ عەشرەتەکەی نارد کە بە نیازە بەرەو شاری تکریت بکەوێتە ڕێگا ، کەسو کارەکەشی هەواڵیان نارد بۆ عەشرەتەکەی (قەیس نامق) کە دانیشتوی شارۆچکەی دۆر ن کە سەدام بگرنە خۆیان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و پێشوازیان لێی کرد، بەڵام سەدام وتی ئێوە خێزانێکی ناسراون و ئەم جێگایە باش نیە دواتر بردیان بۆ باخێکی گەورەی دورەدەست کە هی قەیس نامیق بوو.
قەیس نامیق جوتیارێكی هەبوو بە خۆی و خێزانەکەیەوە لە باخەکەیدا ئیشی باخداری و هەرخۆشی پاسەوانی باخەکەی دەکرد. بۆیە کاتێ سەدام حوسێن ئەبەن بۆ باخەکە جوتیارەکە ئیزن ئەدەن و هەموو مانگێك پارەی تەواوی بۆ ئەنێرن بۆ ئەوەی سەردانی باخەکە نەکات. جوتیارەکە خۆیی و خێزانەکەی بۆ لادێکەی خۆیان ئەگەڕێتەوە کە زۆر دورنیە لە باخەکەوە.
باخەکە خانویەکی تێدایە کە بۆ جوتیارەکە دروستکراوە و سەدام حوسێن ئەچێتە ئەو خانوەوە کە هەموو پێداویستیەکی ناوماڵی تێدایە ، بۆ زیاتر دڵنیابوون لە ئەگەری هەرهێرشێکی ئەمریکیەکان بۆ سەر باخەکە (قەیس نامیق ) ژێرزەمینێکی دورەدەست لە خانوکە بۆ سەدام دروست دەکات وەك جێگایەکی بەدیل لە کاتی هەر هێرشێکی ئەمریکیەکاندا …چونکە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە تکریت تەنها نیو سەعات ڕێگا لە باخەکەوە دوربوو ..
سەدام چەند پاسەوانێکی تایبەتی لەگەڵ دەبێ کە یەکێکیان (محەمەد ئیبراهیم عومەر مەسڵەتە)کە ئامۆزای ساجدە خەیڕوڵای خێزانیەتی و بەرپرسی هەموو کارێکی سەدامە بۆ پەیوەندی و نامە گۆڕینەوە لەگەڵ سەرەگەورەکانی حیزبی بەعسدا ..
قەیس نامیق یش لە خزمەتی سەدامدا دەبێ لە ناو باخەکەدا …
سەدام حوسێن سەرەتا کە ئەچێ بۆ باخەکە 6 ملیۆن دۆلاری پێ ئەبێ و لەناو باخەداکەدا بێ ئاگاداری قەیس نامیق ئەیشارێتەوە.کە بۆ یارمەتی دانی چەکدارەکانی بەکاری ئەهێنا.
بە تێپەڕینی کات و ڕۆژگار قەیس نامیق جێگای 6 ملیۆن دۆلارەکە ئەدۆزێتەوە. کە ئەو بڕە پارە زۆرەی بینیبوو شەیتان لە کەلەی دابوو کە چۆن ئەو پارەیەی دەست بکەوێ.. دزینی پارەکە بۆ قەیس زۆر زەحمەت دەبێ، ناچار بیر لە بەدەستەوەدانی سەدام دەکات بەئەمریکیەکان. بەڵام چۆن ئەوەش هەر زۆر زەحمەتە بتوانێ جێگاکە بەجێبهێڵێ. بەڵام دوای تێپەڕینی چەند مانگێك بیری لە جوتیاری باخەکەی کردەوەو ناردی بەدوایدا و پێ ی وتبوو بڕۆ سەردانی ئەمریکیەکان لە تکریت بکەو بڵێ گومانم هەیە کە سەدام لەو باخەدا بێ.
قەیس نامیق بۆچی بەو شێوەیە بیری کردەوە؟ وای دانا بوو کە ئەگەر ئەمریکیەکان دوای دەستگیر کردنی سەدام پاداشتی جوتیارەکەیان کرد ئەوا جوتیارەکە خۆیی و ماڵ و منداڵی لە ژێر دەست و کۆنترۆڵی خۆیدایە، چونکە بەخێویان دەکات و دەتوانێ دەست بەسەر پارەو پوڵەکەدا بگرێت و بەشێکی لێبدات بە جوتیارەکە، کە لەوانەیە بڕی پارەکە 25 بۆ 30 ملیۆن دۆلار بێ. جوتیارەکە پیاوێکی نەخوێنەوارو هەژار دەبێ و زۆر شارەزایی لە دونیادا نیە.
وە ئەگەر ئەمریکیەکان جوتیارەکەیان گرت و ئازاریان داو بڕوایان پێی نەکرد و هەواڵەکەش بڵاو بێتەوە ئەوا قەیس نامیق دورئەبێ لە گومانەوە و تاوانی دەستگیرکردنەکەی سەدام ئەکەوێتە ئەستۆی جوتیارەکە.
لە سەرەتادا جوتیارەکە زۆر ئەترسێ کە کارێکی لەو جۆرە بکات، بەڵام قەیس تەماح ئەخاتە بەری و پێی ئەڵێ چیت پێ ئەڵێم ئەبێ ئەوە بکەی و پاداشتی باش لە ئەمریکیەکان وەر ئەگری. جوتیارەکە ئەڵێ بەڕاستی سەدام لەم باخەدایە، قەیس ئەڵێ نازانم لێرەیە یان نا، بەڵام من چیت پێ ئەڵێم ئاوا بکە و بڕۆ بۆ لای ئەمریکیەکان و ئەو قسانەی پێتم وتوە پێیان بڵێ.
جوتیارەکە زۆر ئەترسێ، چونکە ئەزانێ قەیس پێشتر لەگەڵ سەدام کاریی کردوەو لە دڵی خۆیدا ئەڵێ لەوانەیە ئەم کابرایە ئیشێکی خراپ بەرامبەر ئەمریکیەکان بکات و بەسەر مندا بشکێتەوە.
قەیس بە جوتیارەکە ئەڵێ دڵنیابە هیچ گرفتێکت توش نابێ و پارەی باشت دەستدەکەوێ و بڕۆ بۆ لای ئەمریکیەکان بڵێ من گومانم هەیە کە سەدام لەو باخەدا بێ و من و تۆ و خێزانەکەت سودێکی زۆرمان دەست دەکەوێ. وە نابێ ئەم قسەیە لە نێوانماندا بچێتە دەرەوە.
قەیس ئەڵێ شتێکی تریشت پێ دەڵێم کە ژمارەو ڕەنگ و جۆری سەیارەیەکت پێ ئەڵێم بیدە بە ئەمریکیەکان. کە ئەو سەیارەیەیە (محەمەد ئیبراهیم عومەر مەسڵەت)ی پاسەوانی تایبەتی سەدام بەکاری دەهێنێ. جوتیارەکە ئەڵێ ئەو سەیارەیە چیە؟ قەیس پێی ئەڵێ تۆ حەقت نەبێ چیت پێ ئەڵێم وا بکە و ئەو عینوانە بدە بە ئەمریکیەکان.
دواتر قەیس بە جوتیارەکە دەڵێ کەیفی خۆتە ئەگەر ڕەزامەندی بڕۆ بۆ لای ئەمریکیەکان و وە ئەگەر ڕەزامەندیش نیت بڕۆ خوات لەگەڵ.
قەیس وای داناوە ئەگەر پلانەکەی سەربگرێ ئەوا لە دولاوە قازانج ئەکات. لە لایەك ئەگەر ئەمریکیەکان دوای دەستگیرکردنی سەدام پارەیان دا بە جوتیارەکە ئەوا پارەیەکی باشی دەست دەکەوێ و لە لایەکی تریشەوە 6 ملیۆن دۆلارەکەی سەدام کە لە ناو باخەکەدا شاردویەتیەوە بۆ خۆی دەبات.

ماویەتی

تێبینی/ گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە لە چاوپێکەوتنێکی تیڤی دایە لە گەڵ سەباح حەمدانی کە پێشتر ڕائیدی ئەمن بوە لە موسڵ و کەرکوك و نەجەف و سلێمانی. بورهان عەبدوڵا. کردویەتی بە کوردی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت