عەبدولکەریم شێخانی: ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم پەندە بۆ کارێک, یان قسەو باسێک بەکاردێت کە زۆر بخایەنێت و کاتی زۆری بوێت. منیش دەڵێم: ئاخر منێکی قوڕبەسەر کە تا ڕادەیەک هەوڵ و تەقەلای کەسانی دڵسۆز و جەرگسۆزی کورد و زمانەکەیم دیوە, دەبینم ئێستا بە پاچ و دوودەو و خاکەنازى کەمزانی لەو قەڵا سەخت و پتەوە بوونەتە وەستا و دەیانەوێ بیڕووخێنن و قەڵایەکی بناغە شلوشلۆقى بناغە نەچەسپاو لە جێی ئەو بنیات بنێن, خەمی پێ دەخۆم و هیچم لەدەست نایە ئەوە نەبێ لەسەر ئەم سەکۆیە ڕوو لە ئێوەى دڵسۆز بکەم و دەردە دڵی خۆم بکەم. ئاخر تێکدەر زۆر و بنیاتنەر کەمن بۆیە ئێمە دەرەقەت یان وەک هەندێک دەڵێن دەروەست نایەین, چونکە ئەوان دەزگاى زل و پارەداری ڕاگەیاندنیان لەبەر دەستە. شتەکان زۆرن کە دەبێ باس بکرێن و هەتا یەک دوانێک باس دەکەیت, سێ چوارێکی دیکەو زیاتریش قیت دەبنەوەو پیاو پێ ڕاناگا. بە داواى لێ بوردنەوە وەک ئەسپێ تەکاندنی جارانم دێتە بەرچاو. لە سییەکان و چلەکان و تا سەرەتاى پەنجاکانى سەدەیڕابوردوو پزڵێک ( مێروویەک ـــ حەشەڕەیەک ) هەبوو پێێان دەگوت ئەسپێ.کەس نەبوو بە دەوڵەمەند و هەژارەوە ئەسپێ لەناو جل و بەرگیدا نەبێ. گەرای ئەسپێ کە شتێکی سپی بچووک بوو پێی دەگوترا ڕشک. ڕشک و ئەسپێ دوانەیەکى لێک دانەبڕاو بوون. ئەسپێی سەر ڕەش بوو. زۆر ئاسایی بوو کە دەتدیت کەسێک ئەسپێ بە جلک و بەرگیدا هەڵدەگەڕێ و چونکە هەموو کەس هەیبوو, خەڵکی ئەو بێزەیان لێ نەدەکردەوە. دەروێشە پیس و پۆخڵە ئەسپیونەکان کە بە حاى و حووى مێشکی خەڵکیان بردبوو مەلاى گەورەی کۆیە ئاوەها باسیان دەکات:
بەڕیشـی پان پرچــى پــڕ لە ئەســپێ
بناغەی ئیشی کوردان چۆن دەچەسپێ
زستانان ئەوانەی ئاگردانیان هەبوو ئەوا جلەکانیان دادەکەند بە پشکۆ ئاگرەکانیان دادەگرت و دەیانتەکاند, ئیدى قرچ و هووڕ ئەسپی دەکەوتنە ناو ئاگرەوە. ئەوانەی تەندووریان هەبوو, شەوان دۆست و خزم دەچوونە سەر تەندوور جلەکانیان دادەتەکاند و لە ڕووی دەرونییەوە هەستیان بە جۆرە ئاسوودەییەک دەکرد, بەڵام هەر بنەبڕ نەدەبوو, ماشەڵلا ئەسپێ زۆر بە بەرەکەت بوو و کۆتایی نەدەهات .بۆ جل شۆردن زیاتر دوو جۆر سابوون هەبوو (شەمماش ) کە لەشیوەى شەشپاڵوودا بوو, ئەوی دیکە ( بەزی ) کە لە بەزى مەڕو ماڵات دروست دەکرا جل و بەرگی پێ خاوێن نەدەبووەوە, بۆیە ڕشک و ئەسپێ هەر زیادیان دەکرد. بەڵام لە ساڵێ 1951 و 1952 ( دەرمانێک پەیدابوو پێێان دەگوت ( دى . دى . تى ), ئەوە هەرچی جڕوجانەوەر هەبوو وەک مشک دووپشک و مار و قالۆچەو سیسرکە هەموویانی کوشت. جگە لەوەش جۆرە سابوونێکی تۆز پەیدابوو لەناو پاکەتدا, یەکێکیان پێیان دەگوت ( تاید ) و ئەوی دیکە ناوی ( سێرف ) بوو, ئێستاش خەڵکی بە هەموو سابوونێکی تۆز دەڵێن تاید. بەڕاستی ئەو تۆزانە قڕانیان خستە کێچ و ڕشک و ئەسپێ و خەڵک تارادەیەکی زۆر حەسانەوە و ئێستاش لەگەڵدا بێ باوەڕ ناکەم کەس ئەسپێ لە جڵ و بەرگیدا هەبێ, مەگەر کاتی خۆی پێشمەرگەى قوڕبەسەر لەبەر بێ خزمەتی و نەبوونی شوێنی خۆ شۆردن یان جڵ شۆرین, ئەسپێ تێی دابوون, یان ئەوانەى لە زیندانە تەنگ و پیسەکانی بەعسی فاشی خزێنرابوون. ببونە خانەخوێیەکی چاک بۆ ئەسپێ. ئەم ڕیس گوریسەم بۆ ئەوە هێنایەوە کە هەوڵ دان بۆ پاک کردنەوەى زمانی کوردی لەو هەموو ناپاکییەى لێی دەکرێ, بەداخەوە وەکو تەکاندنی جلی پڕ لە ئەسپێ وایە لەسەر ئاگردا. ئێستا هەندێک لە هەڵگرانی بڕوانامە زمانزانەکانیان خستۆتە کونەوە و خۆیان شؤڕەسواری مەیدانی جلیتبازین و زمانی کوردییان کردۆتە گۆی مەیدان بە قاشوەکانیان بە ئارەزووى تێی کەوتوون و ئەم بەر و ئەو بەری مەیدانی پێ دەکەن. دەڵێن قسە دێ و قسە ڕادەکێشێ, بۆیە لە ڕووەوە شتێکتان بۆ دەگێڕمەوە.
پێم وایە ساڵی 1978 بوو مامۆستا هێمن ڕۆمانێکی ( مارک تۆین ) ئەمریکایی لە فارسییەوە کردبوو بە کوردی و بۆی ناردم بیدەم بە زانکۆی سلێمانی تا بۆی چاپ کەن. منیش بردم بۆ لای خانم دکتۆر کوردستان موکریانی و مەبەستەکەم تێ گەیاند. گوتى سکاڵانامەیەکی بۆ بنووسە و ئیمە هەوڵێ بۆ دەدەین. ئەو سەردەمە تەنیا دوو سێ دکتۆری زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی هەبوون و هەولێر زانکۆی لێ نەبوو. منیش ئەوەى دکتۆر کوردستان داواى کرد جێ بەجێم کرد و ڕۆمانەکەم جێ هێشت. دواى نزیکەى دوو مانگ مامۆستا هێمن نامەیەکی بۆ ناردم و گوتبووى ئەرێ چارەنووسی ڕۆمانەکە بەکوێ گەیشت. هەستام چوومە لاى خانمى دکتۆر کوردستان, گوتی بڕۆ بۆ مەڵبـەندی ڕۆشــنبیریی زانکۆ. خوا لێ خۆشبوو حەمە فەرەج بەرپرسی مەڵبەندەکە بوو. گوتی بە داخەوە بڕیار بۆ چاپ کردنى نەدراوە و دراوەتە دکتۆرێکی پسپۆڕی زمان و ئەویش لەسەرى نووسیوە زمانە کوردییەکەی خراپە و بە کەڵک نایە. تووشی هێدمە بووم، ئاخر چۆن کوردییەکەى هێمن خراپە. گوتم ئەو دکتۆرە کێیە, گوتی ئەمە نهێنییە و ناکرێ پێتی بڵێم. زۆرم پێ ناخۆش بوو و پێ داگریم کرد, سەرەنجام کاک حەمەفەرەجی خوا لێ خۆشبوو گوتی ئەگەر بەڵێنم بدەیتێ ناوەکەى بەکەس نەڵێی تەنانەت بە مامۆستا هیمنیش, پێت دەڵێم. بەڵێنم پێ دا و ناوەکەی پێ گوتم, چونکە وا دیار بوو ئەویش ئەو ڕایەی دکتۆری بەدڵ نەبوو. من ئەو دکتۆرە لە دوورەوە دەناسم و تا ئێستا نووسینێکی ئەو دکتۆرەم لە هیچ گۆڤارو ڕۆژنامەیەک نەدیوە و بەردێکی نەخستۆتە سەر داری نووسینی کوردى ئەوە نەبێ کە وانەکە بە خوێندکارانی بەشەکەی خۆی دەڵێتەوە و ئەمەش کارێکی گران نییە. نامەیەکم بۆ مامۆستا هێمن نارد و بۆم نووسیبوو مامۆستا, بەداخەوە لای ئێمە فیتوو بە برای بێ لێو لێ دەدەن ( هەندێک کەس لێوى سەرەوەیان دوو بەش یان دوو پارچەیە و ناتوانن لێویان خڕکەنەوە و فیتوو لێ بدەن و پێیان دەڵێن سێ لچ ). ڕۆمانەکەت دراوە بە دکتۆرێکی زمانی کوردی و زمانەکەی تۆی بەدڵ نەبووەو هێلێ بەژێر ئەو وشە کوردییە ڕەسەنانەدا هێناوە کە ئەو ماناى نەزانیون و گوتوویەتی کوردییەکەی باش نییە. لەو سەرو بەندەدا لەبەر ئەوەى مامۆستا هێمن هەستی بە کەمێک نەساغی کردبوو, لە نەخۆشخانە نواندبوویان. خوا لێ خۆشبوو کاکە حەمەی مەلا عەبدولکەریم چووبوو بۆلاى و ئەویش نامەکەى منی پیشان دابوو, کاکە حەمە لە پاشکۆ کوردییەکەی ڕۆژنامەى ( العراق )دا گوتارێکی نووسی بەناوی ( تۆ بڵێی هێمن کوردی نەزانێ ). ئەوەیە حاڵی زمانی کوردی بە دەست هەندێک هەڵگری بڕوانامەوە و دڵنیام لەوەى ئەگەر نمرەکەمیی سەگباب خێو نەبایە, ئەوانە هەرگیز نەدەچوون بۆ زمانی کوردی, بەڵام ڕووى نمرەکەمی و ناچاری ڕەش بێت.

ئێستاش پێش ئەوەى بڕۆم, گوتم با لە هەندێک وشە بدوێین.
* برادەریک نووسیویەتی و دەپرسێ وشەى (ئارينۆک ) لە Areca nut نەهاتیە؟ بۆ ئەو لەیەک چوونانە وشە زۆرن کە پێکیان بگرین.. عارەبێک گوتی جارێکیان تەلەفۆنم بۆ ماڵێک کرد ژنێک وەڵامی دایەوە, نە من لە ئەو دەگەیشتم و ئەویش لەمن. گوتی ( دایخە), منیش گوتم بسم اللە لێش (دایخە ). سەیر کەن دایخەى ژنەکە واتە قەپاتی کە و دایخەی عەڕەبەکەش واتە گێژم و سەرم دەسووڕێ. خۆ هەردووکیان وەک یەک دەخوێنرێنەوە, بەڵام مانایان جیایە. وشەى باڵ بە تورکی واتە ( هەنگوین ) کەچى هەمان وشە بە کوردی مانایەکی دیکەی هەیە. قۆناغ بە کوردی واتە ( مرحلة ) و بە تورکی واتە میوان. لە پۆلی چواری دواناوەندی لە هەولێر مامۆستای زمانی ئینگلیزیمان خوا لێ خۆشبوو ( عصمت طه کەتانى) برازاى شەهید ( عیزوت عەبدولعەزیز، یەکێک لە چوار ئەفسەرە شەهیدەکە ) بوو. لە زمانی ئینگلیزی و عەڕەبی خراپ نەبووم. ڕۆژێکییان لێم پرسی: بۆ تەنیا دەڵێین alon ئەى بۆ ( فرید بە مانای تاک و بێ وێنە دەڵێین چى. وشەکەى لەسەر تەختەی ڕەش نووسی و گوتی لێت تێک نەچێ هێچ پەیوەندییەکی بە وشە عەڕبییەکەوە نییە.. unique دەخوێنرێتەوە ( ینیک ) دیاریشە ئەو وشەیە بە عەڕبی مانای چییە. ئارینۆک, لەتکە نۆک, لەتک ناون بۆ جۆرە نۆکێکی دەنک ورد کە دەکرێتە قیووڵییەوە و بەو قبووڵییەش دەڵێن ( نێرگزی)، چونکە زەرد و سپییە.
وشەى تقلید لە زمانی عەڕەبیدا بۆ زۆر شت بەکار دێت. بۆ نموونە, تقلید واتە لاسایی کردنەوە, لاسا کردنەوە, دەمەلاسکە کردنەوە. تقلید واتە باو. دەڵێی ئەمە تقلیدە، واتە باوە و خەڵک پەیڕەوەى دەکەن. تقلیدی, واتە یابەتێک یان شتێکی کۆن کە ئێستا باوى نەماوە و دەکرێ بڵێین کۆنباوە ( کەونباوە). ئەو وشە عەڕەبییە لە زمانی کوردیدا چەند واتایەکی هەیە.
دەڵێن برووسکەیەکم بۆ نارد. ئەمە لە ( برق) ى عەڕەبییەوە هاتووە. بۆ ئەو جۆرە نامەیە عەڕەب کردوویانە بە ( برقیە), بەڵام ئێمەی نەزان هەر دەڵێین برووسکە. دەبێ ئێمە بەو نامانەی خێرا وەک برووسکە دەگــەن بڵێین ( برووسکەنامە ), چونکە ئەگەر تۆ برووسکەی بۆ بنێری, واتە ( برق ) بۆ دەنێریت و بەرقی تێ دەگری هەر وەک حەزرەتی مەحوی دەڵێ:
لە پاداشتی قسەى ساردا هەمە ئاهو هەناسەى گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ ئەگرم
خزمینە پێم وابێ لێرە بەجێتان دەهێڵم و با چیدیکە سەرودڵتان نەگرم, بەڵام بڕوا بکەن بەرۆکتان بەرنادەم و خوا یاربێ دێمەوە, چونکە گەڵێک شتم پێ ماوە دەمەوێ بیانگەیەنم… خوای گەورە پشت و پەناتان بێ.