پاش 106 ساڵ جۆ بایدن کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانی بەجینوساید ناساند.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ پشکۆ ئەمین
ئەم ئێوارەیە 24 ئەپریل کاتژمیر 6،30 خولەک،سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر، کە لە سالی 2020 دای بەدەنگدەرانی وتی من کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بەجینوساید دەناسێنم.
لەگەل ئەوەشدا کەتورکیا داوایەکی زۆریان لە بایدن کردکە ئەم کارە نەکات، بەڵام بایدن سوور بوو لەسەر بریارەکەی. ئەمرۆ لەیادی 106 ساڵەی کۆمەڵکوژیەکەدا، جیاواز لە سەرۆکەکانی پێش خۆی بەئاشکرا بەبی زمانگرتن، دانی نا بەکۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکاندا و ووتی: ئەوەی دژی ئەرمەنیەکان کراوە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا کۆمەڵ کوژی بووە واتە (جینوساید ).
بایدن لەنامەکەیدا کەکۆشکی سپی بڵاوی کردەوە لەیادی کۆمەلکوژیەکەدا لە سەردەستی عوسمانیەکان وتی: گەلی ئەمریکا یادی هەموو ئەو ئەرمەنیانەی دەکاتەوە کە 106 ساڵ لەمەو پێش،لەو کۆمەڵکوژیدا گیانیان لەدەست دا.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا نیکۆل باشینیان دەستخۆشی کرد لە وتارەکەی بایدن، وتی: هەموو گەلی ئەرمینیاو هەموو ئەرمەنیک لەجیهاندا دەست خۆشیتان لێدەکات بۆ ئەو هەنگاوە ئازایانەی لەسەر رێگا راستەکەی راستی و دادپەروەری مێژوو ناتان، ئەمە پشتگیریەکی تەواوی کەس و کاری رزگاربوانی کۆمەڵکوژیەکەیە کە بە هیچ نرخێک قەرەبوو ناکرێت.
جیی ئاماژە پێدانە کە بایدن لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا لە وتارێکدا رایگەیاند، ناکرێت ئێمە هەربڵێین بەڵێ ئەرمەنیەکان کوژراو دەربدەرکراون ئیتر هیچ نەکەین و لەم تاوانی کۆمەڵکوژیە بێدەنگبین.
پاش ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەسەر هەڵبژاردنیدا تێپەری هیچ یەکتربیننێک و تەلەفونێک لە نێوان بایدن و رەجەب تەیب ئەردوگاندا نەکرا، لە کاتێکدا بایدن لەگەل زوربەی زۆری سەرۆکانی وڵاتانی تردا کردویەتی، بەڵام لەگەڵ تورکیای دۆست و هاوپەیمانیدا نەیکرد.
گەرچی ئەردوگان زۆر هەوڵی دەداو پیرۆزبای بۆ دەنارد بە بۆنەی هەڵبژاردنیەوە، بەلام بایدن خۆی راگرت، تا دوێنی ئیوارەی هەینی تەلەفونی بۆ ئەردوگان کرد، زۆر بە ڕاشکاوانە بە ئەردوگانی دەڵێت: من سبەینی لەیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان کە لە سەردەستی دەوڵەتی عوسمانیدا لەساڵانی 2015 بۆ 2021 روویداوەو تیایدا 1،5 ملیون مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە و برسیکراون و دەرکراون و تاڵانکراون، بە جینوسایدی دەناسێنم.
بایدن بە ئەردوگانی دەڵێت: ئەم ناسینە نابێت ببێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانمان، بەڵکوو دەبێت پەیوەندیەکانمان باشتربکات و رێک و پێکتر کارەکانمان ئەنجامبدەین چارەسەری کێشەکانی نێوانمان بکەین.
هەرلەو تەلەفوونەدا بایدن و ئەردوگان رێکەوتوون کە لە کۆبونەوەی سەرانی ناتۆدا لە بروکسل کە لە مانگی شەشدا دەبەسترێت پێکەوە دابنیشین.
تا ئێستا 30 وڵاتی دنیا دانیان بەکۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکاندا هێناوە لەناویاندا ئەڵمانیا – فەرەنسا – ئیتالیا – رووسیا وا ئەمریکاشی هاتە سەر.
کۆنگریس و پیرانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەساڵی 2019 بریاری بە کۆمەڵکوژ ناساندنیاندا، بەڵام لەلایەن ترەمپی هاوڕێی ئەردوگانەوە وەستێنرا، تەنها وەک کوژران و دەرکردن و برسیکردن کۆمەڵێک ئەرمەنی ناوی برا، نەک وەک کۆمەڵکوژی. پاش ئەوەی ئەم ئیوارەیە بایدن وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکان دانی پێداناو بە کۆمەڵکوژی ناساند.
لەگەڵ ئەوەشدا کە رەجەب تەیب ئەردوگان دوینی شەو دەیزانی، بەڵام هەر دوای بەیانەکەی بایدن و ناساندنەکە هاتە دوان و دەڵێت: دژی وڵاتی سێهەمین بێتە ناوکێشە ناوخۆیەکانمانەوە، رێگە نادەین کەس بە خراپە باسی میژووەکەمان بکات،گەر هەڵەشی تێدابووبێت، ئەویش وەک میژووی هەموو ولاتانی تری ئیستیعماری، هەر ئەمرۆ لەم یادەدا ئەردوگان نامەیەک دەنوسێت بۆ گەورە قەشەی ئەرمەنیەکان ( بطریارکی ) لە ئەستەمبوول تیایدا دەڵێت: هیچ کەسێک سود لە پیلان نابینێت کەدەستی سێهەم بیگیرێت، ئەوە تەنها دەبیتە هۆی گیان لەدەستدانی بیتاوانان.
میژوونوسان دەبێت مێژوو بنوسنەوە، ئێمە میژویەکی رۆشن و پیکەوە ژیانێکی خۆشمان هەیە کەسەد ساڵە تورک و ئەرمەن پێکەوە لەم ولاتەدا دروستیان کردوە بە خۆشی پێکەوە دەژین.
ئەردوگان دەڵێت: سڵاو دەنیرم بۆ گیانی ئەو ئەرمەنیانەی لەو کارەساتەدا مردوون
هەر بەم بۆنەیوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوش ئۆغلوو بەیانێکی لە تویتەردا بڵاوکردەوە کەتیادا دەڵێت: درۆ ناتوانێت مێژوو بگۆرێت و بنوسێتەوە. دەڵێت: دەربارەی مێژوومان نامانەوێت لە هیچ کەسێکەوە دەرس وەرگرین و هیچ فیربین. دەڵێت: ئەم بەیان و بریارەی ئەمریکا دژایەتی هەستی تورکە، ناتوانین خۆمانی لەژێردا رابگرین، ئەمە برینێکی قوڵ لەدەرونی تورکدا دروست دەکات و دەبیتە هۆی ئەوەی بروامان بە یەکتر نەمێنێت، ئێمە دژایەتی خۆمان بۆ ئەم بریارە دەردەبڕین. وە دەڵێت: 31 دبلۆماسی تورکیا و خیزان و کەس وکاریان لەسەردەستی تیرۆرستە ئەرمەنیەکاندا کوژراون لەساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا.
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کالن دەڵێت: پیویستە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەماشای رابردووی خۆی بکات، ئێمە دژی ئەم بریارەین و دژی ئەم تاوانبار کردنەین، لە لایەن ئەوانەوە کە تەنها دژایەتی بەرژەوەندیەکانی تورکیا دەکەن.
کالن دەڵێت: ئامۆژگاری بایدن دەکەم تەماشایەکی رابردووی وڵاتەکەی خۆیان بکات.
ئەمرۆ شەمە ئەرمەنیەکان وەک هەموو ساڵێک بە ئیکلیل و چەپکە گوڵەوە بە خۆپیشاندان رۆشتنە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی کۆمەڵکوژی لە زیزیر ناکابیرد لە پایەتختی یەریڤان بۆ یادی کۆمەڵکوژیەکەیان.
رۆژنامەنوسێکی ئەلمان دەڵێت: کە بە بەرزی دوومەتر گوڵ لەبەردەم مۆنۆمینتەکەدا دانرابوو.
ئەمرۆ یادی رۆژێکی رەشە لەمیژووماندا، 106 ساڵ لەمەو پێش 250 نوسەر و زانایی ئەرمەنی دەستگیر کران و بێسەرو شوێن کران، واتە لە 24/4/ 2015 دا، لەم رۆژەدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان دەستی پێکرد تا لە 2021دا ژمارەی دەرکراو گیان لەدەستدراو گەیشتە 1،5 ملێون کەس.
وەزیری دەرەوەی ئەرمینا ئاڤیت ئەدۆنتس لە بەردەم مۆنمینتەکەدا وتی: بە کۆمەڵکوژ ناساندنی ئەرمەنیەکان لەلایەن ولاتە یەکگرتووەکانەوە بە هەنگاوێکی زۆر باش دادەنێت. دەڵێت: ئەمە دەبێتە شێوەیەک بۆ جیهانێکی پێشکەوتوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت