وتاری کورد: داعش چۆن بەسەر هێزی 80 پارتیدا هاتن و، لەپشتەوەگورزیان لە پێشمەرگەی یەکیتی دا.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ لاوک کونجرینی

مەسرور بارزانى: شەڕی دژى داعش بەردەوام ده‌بێت تا ئەو کاتەی دادپەروەریی دێتەدی و قوربانییەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە. ئەم وتەیەی مەسرور بەرزانی تەنها 24 کاژمێر بەسەر هێرشەکەی داعشدا تێنەپەڕیی بۆ سەر خۆرئاوای کەرک و کۆمەڵێک قوڕبەسەر شەهید و بریندار کران. کەمرۆڤ گوێ لەم وتەیە دەگڕێت، پێکەنینی پی دێت، داعش لە کوێی و، دادپەروەری لە کوێ.
کاژمێر 12.30 خوڵەکی شەوی 01- 05- 2021 هێرش کرایە سەر بنکەو پێگەکانی هێزی پێشمەرگە لە خۆرئاوای کەرکووک. لەئەنجامدا شەهیدو ریندار هەیە. بەپێی سەرچاوەکان ئەو شوێنەی داعش دەستی لێوەشاندوون، هێزەکانی 70ی سەربەیەکێتی لێیە، لە پێشیانەوە چەندین بنکەی هێزەکانی 80 ی سەربەپارتی لێیە، کە زۆر ئاستەمە هێزی تر بگاتە دواوە، گەر کارتی سەوزی بۆ دانەگیرسێنن. لە پشتیانەوە ناوچەی ئامینەی ژێر دەستی حکومەتی هەرێمە. بەڵام بەپێی نوسینێکی کاک بەدران محێدین دەڵێت: ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە داعش گورزی پێوەشاندوون، هەڵگری ژمارەی هەولێر بوون. لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکە ئاماژە دەدات بەوەی پاش ئەوەی کە گەڕاونەتەووە داعش لەسەر ڕێگاکانیان چەندین بنکەو بارەگای سەر بە هێزەکانی 80ی پارتیان، لەئالەت و کەلوپەل سوتاندووە، واتا هیچ کەسێکی تیا نەبووە بۆ بەرگری. هەواڵەکە دەڵێت: لە ئێوارەوە چۆڵیان کردووە بەفەرمانی سەرو خۆیان. کاک بەدران دەنوسێت: داعش لەهەولێرەوە کەبابی گەرم و دایبی و کۆندۆمیان بۆ دەچێت.

ئەمەی خوارەوە نوسینکەی کاک بەدران محێدینە.

ھەر بەراستی ئێمە بە گێلن دەزانن؟
بەیاننامەو ھاوخەمی بۆ کێ دەردەبڕن؟ ئەو داعشانەی لە مخمور و چیای قەرەجوغن چەند ساڵە بە بەر چاوتانەوە دێن و دەچن چیتان کردووە؟ لە ھەولێرەوە کەبابی گەرم و دایبی و کۆندۆمیان بۆ دەچێت،باشترین و مۆدێرترین تەکنەلۆژیا بەکار دەھێنن، تخوا شەرم ناکەن داعش بە ئۆتۆمبیلی ژمارە کاتی ھەولێر ھێزەکانی دەگوازێتەوە و دێت رۆلەی خێر لە خۆ نە دیوی ئەو نیشتیمان خەڵتانی خوێن دەکات، ھەر بە راستی فرمێسکی تیمساحی بۆ کوێ دەرێژن؟ خۆتان ئەحمەقن یان ئێمە بە گەمژە دەزانن.
ئێستاش چەندین مەسولی دز و چەتە ھەیە حەز دەکات رۆژانە داعش ھێرش بکات و شەھید و قوربانی ھەبێت تەنیا لەبەر ئەوەی بێت قسە بکات و بڵێت: شەھیدمان داوە، ئێوە کەی خاوەنی ئەو نیشتیمان بوونە؟ لە گەرمەی شەری داعش خەریکی بازرگانی کردنی خۆتان بوون بەنزینتان بە داعش دەدا و نەوتی رەشتان وەردەگرت.
سەیری جەرگی ئەو باوکە بکەم و کەمێک شەرم بکەن لە ریشی سپیەکەی، ئاخر چ ویژدانێک دەتەوانێت بە دیاریەوە جەرگی نەبێت بە ئاو، تاکەی ئەوھا بێ باکن؟ تاکەی خوێنی مندالی ھەژاران برژێت و ئێوەش لە رەفاھەت بژین و بیکەن بە شەوی سورتان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت