مەحمود عەبدوڵا: خیانەت لەڕوانگەی ستراتیژی پەرەسەندنی هاوسەنگ ESS .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تیۆرێکی گریمانەییە، لەبارەی پەرەسەندنی بونەوەران، بەگوێرەی ئەم تیۆرە باشترین ستراتیژ بۆ حەشیمەتێک ئەوەیە تاکەکانی ئەوحەشیمەتە واڕەفتاربکەن کەزۆرینە دەیکات. بۆنمونە ئەگەر تەنها دوو ستراتیژی جەنگی هەبێت “هەڵۆ ، کۆتر” هەر تاکێک دەچێتە ناو چینێکەوە یان کۆتر یان هەڵۆ . ئەم تیۆرە گریمانەییە لەسەر بنەمای هێرشبردن ژمارە ئەدات بەهەر شەڕکەرێک لەنێوان هەردو حەشیمەتەکە و ئاستی چوستی هەریەکێک بەخاڵەکان دەپێورێت، بۆنمونە بردنەوە پەنجا خاڵ، دۆڕان سفر بەفیڕۆدانیکات دەخاڵ. بەڵام ئەنجامی تیۆرەکە چییە؟ وردەکاریەکە باس ناکرێت لێرە. بەڵام ئەنجام ئەوەیە کە ئەو حەشیمەتە پەرەدەسێنێت کە لەناوەوە لەخیانەت پارێزراوە، نەک ئەوەی تاکەکانی حەشیمەتەکە بڕیاربدەن چی بن. هەموو کۆتر یان هەڵۆ. بەگوێرەی ئەم تیۆرە گریمانەییە لەبەرئەوەی حەشیمەتی هەڵۆ لەناوەوە دوچاری خیانەت هاتووە” هەڵۆیەک بەهۆی بازدانی جینی لەناو کۆترەکاندایە” ئەوا حەشیمەتی هەڵۆکان مەحکومن بەشکست و ستراتیژی پەرەسەندنی هاوسەنگ بۆ کۆترەکانە، چونکە ڕاستە لەسەرەتاوە هەڵۆ بازدراوەکە هەموو کۆترەکان دەدۆڕێنێ، بەڵام بەرەبەرە جینی هەڵۆ لەناو حەشیمەتەکە بڵاو دەبێتەوە، ئیدی هەڵۆ لەبەرامبەر هەڵۆ واتا شەڕ لەنێوان هەڵۆکاندا دەبێت. بەڵام کۆترەکان بەهۆی ئەوەی لەناوەوەدا دوچاریی خیانەت نەهاتوون، دوچاری ئەو دۆخە نابن. دیارە وەک وتم تیۆریەکی گریمانەییە و لەسروشتدا ڕوونادات. بەڵام با گوێ لە ڕیچار داوکینز بگرین دەربارەی ئەم تیۆرە پەیوەست بەمرۆڤەکانەوە.
ئەو دەڵێت: لەسەربنەمای ئەوتیۆرەی- مینارد سمیت، بۆمرۆڤ هەیە بچێتە ناو هەندێ گرێبەست و پلانەوە، کە لە بەرژەوەندی دانە دانەی تاکەکاندایە. تەنانەت ئەگەر بارودۆخ بەپێی essهاوسەنگ نەبن، بەڵام بەوهۆکارە کە ئەو ئەگەرەهەیە، کە هەر تاکێک هەستی هۆشیاری و بەئاگایانەی بخاتەکار و دەکرێ تێبگات کە لەداهاتودا قازانج دەکات، ئەگەر پابەندبێت بەو گرێبەستەوە، تەنانەت لەناو مرۆڤدا ئەو مەترسیە هەیە کە تاکەکان بیانەوێت ڕێساکان لەکورت مەودادا بگەن بەهەندێ شت کە پاڵنەرە بۆ ئەو کارە زۆربێت. بۆنمونە نەگۆڕبونی نرخەکان. لەدرێژ مەودادا لەسودی هەموو بەنزینخانەکانە کەنرخی بەنزین لەئاستێکی ئاسایدا بەرز ڕابگرن بە پێی خەمڵاندنی بەئاگایانە، لەدرێژ مەودا دا زۆرترین سودی دەبێت. بەڵام جاروبار کەسێک تەماح دەیگرێ و نرخ دادەبەزێنێت، دەیەوێت بەنرخی کەم پارەی زۆر کۆبکاتەوە، هاوکارەکانیشی بەخێرایی هەمان میتۆد بەکاردێنن. شەپۆلێک دابەزینی نرخ وڵات دەگرێتەوە،کە جێی داخە، کە دەبێت دوبارە بچنەوە ناو گرێبەستێکی تازە بۆ هاوسەنگ کردنەوەی نرخ. لەناو مرۆڤدا ئەو ئاگاییە هەیە کەپلان و گرێبەست بۆ سودە لەدور مەودادا، جۆرێک لەئایندەبینی. بەڵام پلان و گرێبەست بۆ دورمەودا بەردەوام بەهۆی خیانەت لەناوەوە دەگاتە لێواری تیاچون و فەوتان.
کورد بەردەوام لەناوەوە ڕوبەڕوی خیانەت بۆتەوە، هەرچەند ئازابوون لەجەنگدا”مێژوو”لێی بە هۆی کورتبینی و سودی کورتمەوداو کاتی هەمیشە دۆڕاون. لەبەر ئەوە گەورەترین جەنگ جەنگی خائینانە ئەگەر بتەوێ سەرکەوتوبیت. وەک گەل و کۆمەڵەیەک کەبەدوای کەرامەت و ئازادیدا بچیت. هەمیشە لەناوەوە دوژمن ڕوبەڕوت دەبێتەوە، با وەک هەڵۆ لەسەرچیاکان بجەنگیت، ئەوا کۆترە سەرسورەکانی هەولێر هەر مەحکوم بەشکستت دەکەن. پێویستە بارزانیەکان وەک جینێکی خائین لەناو جەستەی کورددا ببینین،کەهەمیشە بەهۆی کورتبینی و خۆپەرستی و ئەحمەقی گەل ڕوبەڕوی شکست دەکەنەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت