لیز کووکمان: 2021 بۆ تورکیا ساڵێکی قورسی پڕ نەهامەتی بوو، ئاسۆ روون و گوڵدارنیە!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێرانی/ پشکۆ ئەمین

تورکیا بە ساڵێکی قورسی پڕ کارەساتدا تێپەڕی، دابەزینی لیرەو گرانی بازاڕو کارەساتی سروشتی تەنگەژەی سیاسی پڕ سەرئیشە، ئەمانە پێکەوە هۆی دابەزینی دەنگەکانی ئەردوگان و پارتەکەی بوون،کە پێدەچێت ساڵی 2022 زۆر خراپتربێت.
1- رووخانی ئابوری تورکیا
تەنانەت پێش پەتای کۆرۆنا، تورکیا لەبەردەم کارەساتی ئابوریدابوو، قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکەبوو بوو، دابەزینی لیرەو گرانی، هەروەها سیاسەتە ئابوریە بێ کەڵکەکەی ئەردوگان، بە دابەزینی نرخی سود و گوێ نەگرتن لە ئامۆژگاریەکانی خەڵکانی ئابوری ناس، بوونە هۆی زیادبوونی قەیرانی ئابوری، نرخی ئەم بارە گرانە لیرەو خەڵکی تورکیا دەیدەن.
لە 1 1/ 2021/دا یەک دۆلار بە 7.4 لیرەی تورکی دەفرۆشرا، لە 20 دیسەمبەری هەمان ساڵدا، لیرە بەشیوەیەکی سەیر دارما، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18.36 لیرە دەفرۆشرا، گەرچی بەهۆی خستنە بازاڕی ملیارات دولار لە لایەن حوکمەتەوە بۆ ناو بازار نرخی لیرە کەمێک باشتربوو، بەڵام نرخەکەی هەر زۆر دوورە لە سەرەتای ساڵی 2021. رووخانی لیرە بووە هۆی زیادبوونی قەیرانی ئابووری کە دەوڵەت بە فەرمی دەڵێت کە 21 %، بەڵام شارەزایانی ئابوری دەڵێن زۆر لەوەی دەوڵەت بەرزترەو لە 30% تێپەڕیوە. ئەم قەیرانی ئابوریەی تورکیا بۆتە هۆی گرانبوونی هەموو شتێک، خەڵک ناچارە لە سەرەی دوورو دریژدا لەبەردەم نانەواخانەکانی دەوڵەتدا بوەستێت، تا بە کەمێک هەرزانتر دەستیان کەوێت، ئەمەش دەسەڵاتەکەی ئەردوگان دەلەرزێنێت.
2- دروستکردنەوەی دۆستایەتی لەگەڵ دووژمنە کۆنەکانیدا
باری ئابووری خراپی تورکیا ئەردوگانی ناچارکرد کە هەوڵی دروستکردنەوەی پەیوەندی بدات لەگەڵ دووژمنەکانیدا، وەک ئیمارات و ئەرمینیا، ئەردوگان دەیەوێت ئەمانە بێن و لەتورکیادا سەرمایەگوزاری بکەن.
لە نۆڤەمبەری ساڵی 2021دا ئەردوگان لەگەڵ جێنشینی ئەبوو زەبیدا، کۆمەڵێک ریکەوتن نامەیان لە بواریی هاوکاری و سەرمایەگووزاریان واژۆکرد،
ئیمارات و تورکیا چەندین ساڵە ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە.
ئیمارات تورکیای تاوانباردەکرد، بەهاوکاری ئیخوانەکان و نانەوەی پشێوی لە ئیماراتدا، تورکیاش ئیماراتی تاوانبار دەکرد کە دوژمنایەتی تورکیا دەکات، پشتگیری لە کودەتاچیەکانی 2016ی تورکیا کردوە، کودەتاچیەکان بەهاوکاری ئیمارات ئەم کودەتایەیان کردوە. هەروەها لەکیشەی لیبیادا دژی یەکبوون،ئیستا ئیمارات بە 10 ملیار دولار لە تورکیادا کاری سەرمایە گووزاری دەکات.
لە هەمان کاتدا تورکیاو ئەرمینیا کە بەهۆی کۆمەڵکوژی ئەرمنیەکانەوە دوژمنی سەرسەختی سەد ساڵەی یەکترن، لە هەوڵدان کە ناکۆکیەکانی نیوانیان وەلانین،
هەر دوولا دەیانەوێت کە نوینەر بۆ ئاشتی و نەهێشتنی ناکۆکیەکانی نێوانیان دابنین، سنورەکانی نێوانیان بکەنەوە کە بەهۆی کیشەی ناگۆرنۆ قەرە باخەوە لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە داخراوە. دەبیت ئەوەش بڵێین کە تورکیا پشتگیرو هاوکارێکی تەواوی ئازرباینجانە لە شەردا لەگەڵ ئەرمینیا لەسەر ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباخ.
3- نەتەوەیەک لەهاویندا دەسوتێت
نەهامەتیەکانی تورکیا درێژ بوەوە بۆسوتانی دارستانەکان، بەشێوەیەکی زۆر خراپ دارستانەکانی قەراخ دەریا لەخواروی تورکیادا گڕیانگرت، بە جارێک 656 میلی چوارگۆشە لەمانگی تەموزو ئابدا بە هۆی وشکەساڵی و گۆرینی کەش و هەواوە گریانگرت. هیچ وڵآتێکی سەردەریای ناوەڕاست وەک تورکیا تووشی ئەم نەهامەتیەی گۆرینی ئاو هەوا نەهاتووە. لە مانیگی پێنجدا بەحری مەڕمەرە بەقور داپۆشرا. لە مانگی ئابدا لافاو 82 کەسی کووشت لە ناوچەی بەحری رەش و ویرانکاریەکی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، هەتا ئێستا حوکمەتی تورکیا هیچ کارێکی نەکردووە بۆ پاریزگاری لە ژینگە، تا زیانەکان کەمترکاتەوە.
4- کێشەیەکیتری تورکیا مافی مرۆڤە
خراپی مافی مرۆڤ و گۆێ نەدان پێی بە تایبەتی مافی نەتەوەکان و کەمە نەتەوەکان و مافی ژنان و مافی دوورەگەزەکان و… هتد. لە ساڵی 2021 دا تورکیا لە رێکەوتن نامەی ئەستەمبوول کشایەوە، کە گەورەترین رێکەوتنە بۆ پاراستنی مافی ژنان، لەهەمان مانگدا بڕیاری داخستنی سێهەمین گەورەترین پارتی سیاسی لە تورکیادا دەرکرد، کە پارتی گەلانی دیموکراتی سەر بە کوردە ( هادەپ )، تا ئێستاش ئەم بڕیارە لە دادگایەو هەربەردەوامە.
لە مانگی نۆڤەمبەرو دیسەمبەردا، دادگای تورکیا بڕیاری دریژکردنەوەی زیندانی بۆ عوسمان کەفالای پاریزەری مافی مرۆڤ دریژ کردەوە، لە کاتێکدا کە دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2019 وە بریاری ئازادکردنی بۆ دەرکردوە. دادگای تورکی کەفالای تاوانبارکردوە بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی سالی 2013 ی دژی دەسەڵات دا، هەروەها بە بەشداری کردن لە کودەتا سەرنەکەوتوەکەی 2016دا، کەفالا ئەم تاوانانە بە هیچ و پوچ ناودەبات.
5- دەکرێت چاوەڕێی چی بکەین لەسالی 2022 لەتورکیا رووبدات؟
گەورەترین کێشە لە تورکیادا ئابوریە, بەم شیوە خراپەش دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەردوگان ناچاردەکات کە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات، کە خۆی بریارە ساڵی 2023 بکرێت.
من تووشی دڵەراوکێ بووم بە هۆی تورکیاوە، ئەمە وتەی Timothy Ash تیموسی ئاشە، کەگەورەترین لێکۆلەرەوەی بازارە تازە پێگەیشتوەکانە، بروای وایە کێشەی سیستەمی بەریوەبردنی دەسەڵات ئەمڕۆ خراپترە، وەک لە 20 سالی رابردوودا، وە وادایدەنیت کە قەیرانە ئابوەریەکە زیاتر بەرزدەبیتەوە تادەگاتە 50 لە سەدا، وە لەگەل بەرزبونەوەی قەیراندا لیرەش بە ریژەی 25 بۆ 30% دادەبەزێتە خوارەوە.
تیموسی ئاش دەڵێت: بەگەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی و سیاسەتی نەرم، دەکرێت چارەسەری ئەمە بکرێت. خۆ گەر ئەردوگان هەر لەسەر ئەم سیاسەتەی بەردەوامبێت، ئەوا کاتەکە درەنگدەبێت و کۆتای پێدەێت.
تورکیا هەوڵیدا چارەسەری هەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە بکات، بۆ نمونە، هەستا بە بەرزکردنەوەی کەمترین مووچە، لەگەڵ دانانی رێگە چارەیەکی تازە بۆ پاشەکەوتی دوورو دریژ بۆ پارێزگاری لە کەم کردنەوەی نرخی لیرە، ئەمانە نەیانتوانی هۆی نەخۆشیەکە لەناو بەرن، بەرزکردنەی مووچە مانای زیادبوونی پێدانی موچە لەلایەن کارگەکانەوە، واتە زیادکردنی نرخی شت و مەک لەسەر کڕیار لەبازاڕ.
زیادکردنی پاڵەپەستۆ لەسەر پارەی پاشەکەوتکراو ناتوانیت قەیرانەکە رابگرێت، بەلکوو بەرزی دەکاتەوە بۆیە هیچ بەهیچ ناکات قەیرانەکە هەر بەرز دەبێت.
ئاش دەڵێت: نزیکەی 8 ملیون تورک لەسەر هاوکاری حوکمەت دەژین، من پێموایە کە ئەردوگان هەموو هەوڵێک دەدات کە هەرچۆنێکبێت هاوکاری و پارە بەم گرووپە بدات، تا لەکاتی هەڵبژاردندا دەنگی ئەمانە بەملاو ئەولادا نەچن و دەنگەکانیان بەدەستبهینیت.
6- ئایا هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت؟
ئەم پرسیارە بەدریژای ساڵی 2021 گفتوگۆی چڕی لەسەرکرا، بۆچوونەکان دەربارەی ئایا کارێکی باشە؟ زۆر جیاوازو دووربوون لە یەکەوە، خۆ گەر بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدرێت، دەبیت ئابووری لە سەردەمێکی باشدابیت، واتە پێش ئەوەبێت کە ئۆپۆزسێۆن خەڵکانیکی زۆر بەلای خۆیدا راکێشێت، ئەمە وتەی بیرک ئایسن، کە مامۆستای زانستی سیاسەتە لە دانیشگای سابانجی لەتورکیا.
بۆیە دەبیت هەندێک ئامادەکاری بکرێت، وەک بەرزکردنەوەی کەمترین مووچە، وە دەبێت ئەم کارە بێتە بەرهەم، واتە پێش ئەوەی ئەردوگان بانگی هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕابگەیەنێت، بەڵام تاچاوەروانی زیاتر درێژە بکێشێت، سودی بۆ ئۆپزسێۆن زیاتر دەبێت.
7- کاتێکی گرنگ بۆ ئۆپۆزسێۆن
گرنگترین هەنگاوی ئۆپۆزسێۆن لەمانگەکانی داهاتوودا رێکەوتنیانە لە سەر دانان و هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ هاوپەیمانیەتیەکە، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، کەمال کڵچدار ئۆغلۆ بەنیازە خۆی کاندیدکات، بەلام باشترین کاندید کە دەنگبهێنێت سەرۆک شارەوانی ئەستەمبوولە، واتە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، کە لەهەڵبژاردنە ناوخۆیەکەی ساڵی 2019دا سەرکەوت و پارتەکەی ئەردوگانی توشی دۆرانکرد، لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەردوگان واڕاهاتبوو کە هەرخۆی لە ئەستەمبوول بەربژێر دەکرد. ئایا ئۆپۆزسێۆن توانای هەیە کە رێکەون و دەنگدەرانی پارتی دادو گەشە پێدان کە ئەردوگان سەرۆکیەتی، بەلای خۆیاندا ڕاکێشن؟
ئایسن دەڵێت: پێموایە کە سیاسیە ئۆپۆزسێۆنەکان لەساڵی داهاتودا حوکمی دەنگدەرانی پارتی دادو گەشەپیدان دەکەن، لە هەریمەکانی ئەنادۆڵ و شارە گەورەکانی تردا، وە ئەمە روودەدات. بەڵام دەبێت یەکگرن رەخنەبگرن لەم شێوە ئابوریەی پارتی دادوگەشەپێدان پێڕەوی دەکات، چوونکە دەرکەووتوە کە ئەمە فەشەلی هێناوەو بێکەڵکە.

رۆژنامەنوسیکی ئازادەو لە ئەستەمبوول دادەنیشێت/ Foreign Policy

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت