چێنەر عەوڵا: ئۆکراینا دەبێ بە عێراق یان ئەفگانستان بۆ روسیا؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جەنەراڵ دەڤید پوترایۆس بەرپرسی پێشوی سی ئای ئەی و بەرپرسی پێشوتری هێزی ناوەندی ئەمریکی و دارێژەر و سەرپەرشتیاری پرۆسەی داگیرکردنی عێراق و ئەفغانستان و خاوەن دکتۆرا لە ستراتیجیەتی سەربازی و شەری پارتیزانی. دەلێ: دوای چەندین رۆژ لە بەرگری کردنی ئۆکرانیەکان ئاشکرایان کرد کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک بەرگری لەو دیموکراسیەیان دەکەن کە هەیانە، تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتەکەش بکەوێتە دەست روسیا توانای کۆنترۆڵکردنی نابێ.
کاتێک ئێمە چوینە عێراقەوە شیعە و کورد پشتیوانمان بوون کە زۆرینەی عێراقن بە چەپڵە رێزان پێشوازیمان لێکرا وەکو رزگارکەر سەیریان دەکردین بە 130 هەزار سەربازەوە دواتر عێراق لێمان بوو بە (کابوس)، ئۆکرانیا دوو بەرامبەری عێراق گەورەیە لە خاکدا، ژمارەی دانیشتوانی سەدا پەنجا زیاترە و هەر لەسەرەتاوە خەلکەکەی بە داگیرکەر سەیری روسیا دەکەن و سوپایەکی رێکخراویان هەیە کە تائێستاش هەیکەلی ئیداری و سەربازی حکومەت بەردەوامە و ئیرادەی شەرکردنیان هەیە سەرۆکەکەشیان وەکو ئەفغان هەڵنەهات. یارمەتی ئەوروپا و ئەمریکا بۆیان بەردەوام لە زیادبوندایە.
ئەمریکا ئۆکراینا ئامادە دەکات بۆ بەرگری پارتیزانی لەسەرتاسەری وڵاتەکە بۆیە داوایان لە زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین کرد دەربچێ بۆ پۆلاند بۆ ئەوەی لەوێوە سەرپەرشتی شەر بکات لەکاتێکدا ئەمریکیەکان دەزانن کییڤ هەر دەکەوێ زوو یان درەنگ بەڵام گرنگە ئیرادەی روبەروو بونەوە ئۆکراینیەکان بۆ دوای کەوتنی پایتەخت بەردەوام بێ ئەمەشیان بە ئازایەتی سەرۆکەکە بەستبویەوە نایانەوێ بکوژرێ یان بکەوێتە دەست روسەکان بەڵام کاتێک بینیان ئۆکراینیەکان بریای کۆتاییان داوە زیلنسکی هەبێ یان نا ئەوان بەردەوام دەبن ئیتر کاروانی هاوکاریەکان بۆ ئۆکراینا و سزاکاتەنیا بۆ سەر پۆتین و دەوروپشتی چڕتر کرایەوە.
ئۆکراینیەکان پێویستیان بە کەمردنەوەی کاریگەریگەریەکانی هێزی هەوایی روسیا هەیە لەگەل ئەوەی ئەمریکا ناتوانێ ناوچەی دژەفرین بەسەر روسیادا بسەپێنی بێ روبەروو بونەوەی راستەوخۆ وەکو ئەوەی لە سوریا سەپاندویەتی، بەڵام هاندانی وڵاتانی وەکو پۆلۆنیا و سلۆڤاکیا و بولگاریا بە پێدانی 70 فرۆکەری شەرکەری MİG29ی دروستکراوی سۆڤیەت کە پێشتر هەیان بوو بریارێکی زیرەکانەیە چونکە هێزی هەوایی ئۆکراینی شارەزای ئەو فرۆکانەیە و پێشتر 42 دانەی هەبوە بە مانای راگرتنی باڵانسی هەوایی دێت بۆ ماوەیەکی دوورو درێژتر.
لە بەرامبەردا ئەمریکا قەرەبووی ئەو وڵاتانەش دەکات بە پێدانی فرۆکەی ئێف16.
راوێژکارەکانی سوپای ئەمریکی لە ناو سوپای ئۆکراین دارێژەری پلانی روبەروبونەوەن بۆیە بە ئاسانی رێگایاندا بێ روبەروبونەوە روسیا نزیکی شارەکان بێ دواتر روبەروبونەوەی گەریلای دەستی پێ کرد چونکە دەزانن لە شەری تەقلیدی سوپا بەرامبەر سوپادا ئۆکراین هیچ چانسێکی نابێ… بەڵام ئێستا تەواوی سوپای ئۆکراین کە خۆی لە 200 هەزار کەس دەدات بەسەر یەکەی بچوکدا دابەش کراون.
جێگای سەرنجە یارمەتیەکانی ئەوروپاو ئەمریکاش خۆی لە پێدانی چەکی بچوک دەبینێتەوە سیستەمە موشەکیە دژە فرۆکەکان یان زەوی بە ئاسمان ئەوانە هیچی بە ئۆکراین نەدراوە!
لە خوارو کەشتیە سەربازیەکانی روسیا چەند کیلۆمەترێک لە کانارەکانی ئۆکراین دورن لەگەل ئەوەی ئۆکراین سیستەمی موشەکی نیپتونی هەیە کە دروستکراوی خۆیەتی لە 2019 بە وڵاتانی تری دەفرۆشی توانای پێکانی لە 200 کیلۆمەترەوە هەیە کەچی دژی هیچ کەشتیەکی روسی بەکاری نەهێناوە.
وەکو شارەزا سەربازەیەکان باسدەکەن ئەم شەرە دەبێ درێژە بکێشی بۆ ئەوەی بە هیواشی بریندار بوون و لە هەیبەتدانی ڤلادمیر پۆتین، تا ببێ بە هۆی ئەوەی لە ناوەخۆ گۆرانکاری بەسەردا بکرێ، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەندە خێرا زیان بە روسیا نەگات کە پۆتین هەست بە مەترسیەکان بکات و بیر لە بەکارهێنانی بۆمبی ڤاکوم یان ئەتۆمی تاکتیکی بکاتەوە لە بەرەکانی شەڕ.

وتارەکەی پەترایۆس
https://www.theatlantic.com/international
سیستەمی دژە کەشتی نیپتۆنی ئۆکرانی کە تائێستا بەکاری نەهێناوە
https://defence-blog.com/ukraine
بریاری ناتۆ بە رەتکردنەوەی ناوچەی دژە فرین
https://www.foxnews.com/politics/nato
پێدانی ٧٠ فرۆکەی میگی پۆلەند و سلۆڤاکیا و بولگاریا
https://www.thedrive.com/the-war

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت