نامۆ موحەمەد: کەمپینێک بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەمێکە زانیاریم هەیە لەسەر کارزان کۆیی نووسەرو ڕۆژنامەنووس کەماوەی چەند ساڵێکە بەنهێنی ئامادەکاری دەکات بۆ نووسینی کتێبێکی پڕ لەداتاو بەڵگە لەسەر گەندەڵیەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی، وەچەندین بەڵگەی گەندەڵی فەرمی و حاشە هەڵنەگری دەست کەوتووە، زۆرێکیش لەوو بەڵگانە لەژووری ناوبراوەوە دزەی پێکراوە بۆ دەست نیشانکردنو سەلماندنی گەندەڵیەکانی سەرۆک و هێندێک لەئەندامانی ئەوو ژوورە. تەنانەت کۆی ئەوو بڕە پارەیەی ئەندامانیان وەک موچە مانگانە وەریانگرتووە لەساڵی 2006وە تائێستا بەپسوڵە و بەژمارە هەرهەمووی و بڕەکەی ئاماژەی پێدراوە کەبڕێکی خەیاڵیە. ئەمە جگە لەجەژنانەو ئەو بەخشینانەی لەبۆنەکاندا وەریانگرتووە بەناوی جیابەجیاوە. تەنانەت هەریەکێک لەئەندامانی ئەو ژوورە چەند سەفەری کردووە، لەسەر حسابی ئەوو ژوورە، وەچەندی بۆسەرف کراوە بۆکات بەسەربردن و بردنی کەسوکاریان و خەڵکانی تر لەگەڵ خۆیاندا بەناوی ئەوو ژوورەوە ئاماژەی پێدراوە.
کتێبەکە زانیاری سەیرو سەمەرەی زۆر لەخۆ دەگرێت، بەبەڵگەو وێنەوە، هەروەها ئاماژەی بەناوی هێندێک کەس داوە کەبەنایاسایی و بەتەعین بونەتە ئەندامی ئەوو ژوورە، بەبێ هەڵبژاردن و بەبێ ئەوەی یەک کەس دەنگی پێدابن. لەسەر مەخزەنەکانیش و چۆنیەتی دابەشکردنی و لەهەمان کاتدا، ئەو بازرگانیەی پێوەی کراوە و ئەو بەرپرسانەشی وەک دیاری چۆن مەخزەنکراوە بەناوی خزمانیانەوە ئاماژەی پێدراوە، وەک پاداشتێک بۆ پشتگیر و چاوپۆشینیان لەگەندەڵیەکانی ئەو ژوورە، لێرەدا ناکرێت ئاماژە بە گەندەڵیە سەیرو سەمەرەکانی ئەو ژوورە بدەین، لەگەڵ ئەو پەخشان و تەخشانانەی بەپارەی ئەوو ژوورەوە کراوە. کورد واتەنی تاپینە نەکرێ، گەندەڵی و سەرپێچیەکانی ئەو ژوورە لەکاتی چاپکردنی کتێبەکەدا، هەمووی دەخرێتە بەردەم سەرۆکایەتی و سەرۆکی دواکاری گشتی، ئەوکات دەردەکەوێت ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چالاکترین ژوورن لەسەر ئاستی عێراق یان؟
بێگومان لەدوای لەچاپدانی ئەو کتێبە، زۆرینەی ئەندامانی ئەو ژوورە دەدرێنە دادگاو بەپێی یاسا سزای خۆیان وەردەگرن. نەک وەک گەندەڵ کارەکانی حکومەت، بەبڕێ پارە ئازاد بکرێن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتووە ژووری ناوبراو لەگەڵ هەولێردا ڕێکەوتون لەمانگی دەی ئەم ساڵدا هەڵبژاردن بکەن، لەئێستاوە هێندێک لە ئەندامانی ئەوو ژوورە لەئامادەکاریان بۆ خۆکاندید کردنەوەی خۆیان، بەنایاسایی. لەبەر ئەوەی بەپێی ڕێنمایەکان کەسیان پلەی نایاب و یەکیان نیە، لەبەر ئەوە بۆ ڕێگرتن لەخۆکاندید کردنەوەی ناوبراوان و بواردان بەکەسانی شایستە بۆ خۆکاندید کردن، بڕیارە کتێبی ناوبراو پێش ئەو وادەیە بەچاپ بگەیەنرێت، بۆ زانیاری هەمووان یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم بە پێی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 1994ی پەرلەمانی کوردستان دامەزراون، وەک کارزان کۆیی دەڵێت: لە ساڵی 2006وە ژوورە بازرگانیەکان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێک هێندراون، بەڵام هیچ هەڵبژاردنێکیان نەکردووە و بە پێی یاساش ئەوان ناتوانن تەمەنی خۆیان درێژ بکەنەوە. بەڵام بە شێوەیەکی نایاسایی، بەردەوام تەمەنی خۆیان درێژ کردۆتەوە. لەکاتێکدا ده‌بوو له‌ ساڵی 2010 هه‌ڵبژاردن بكرایه‌، نه‌كرا، دواتر ده‌بوو له‌ ساڵی 2014 هەڵبژاردنیان بکردایە نەکرا، دواتریش دەبوایە لەساڵی2018 هەڵبژاردنیان بکردایە، بەڵام هەر نەکرا. لەیاسای هەرێمیشدا هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە ژووری بازرگانی بتوانێت ماوەی خۆی درێژ بکاتەوە. بەڵام پێدەچێت لەبەر رازیکردنی بەرپرسان و بەدوانەچوونی ڕۆژنامەنووسان، ئەندامانی ژووری ناوبراو لەحکومەت سەروەرتربوون. بۆ نموونە حكومەتی هەرێم چەند مانگێک وادەی هەڵبژاردنی تێپەڕان، هەموو ڕاگەیاندنەکان دەڵێن: حکومەت و پەرلەمانی بەسەر چوو، یا حکومەتی کاربەڕێکەر ئەی بۆ 16 ساڵە، بەمان ناوترێت بەسەرچو، یا کاربەڕێکەر؟ وەک دەزانیین بواری پیشه‌سازی و بازرگانی بوارێكی هه‌ستیاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا و ده‌توانرێت زۆرترین گه‌نده‌ڵی تێدا بكرێت، وەکراویشە. لەبەر ئەوە بەگەورەترین كاره‌سات هەژمار دەکرێت. ‌ماوه‌ی 16ساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت لەو ژوورەدا، هەرچەند وەک کارزان کۆیی دەڵێت: بازرگانان و خاوەن کارگەکان ناڕازین، بەڵام بەهۆی پەیوەندی بەرژەوەندی بازرگانی سەرۆک و ئەندامانی ئەو ژوورە لەگەڵ بەرپرساندا، هەموو بازرگانان و کاسبکارانی بێ هیوا کردووە، ئێمەش وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی بۆ دژایەتی گەندەڵی و هێنانەوەی هیوا بۆ بازرگانان و خاوەن کارگەکان بڕیارماندا هاوکار و پشتیوانی ئەو پڕۆژەیەی کارزان کۆیی بیین، بەکۆکردنەوەی زانیاری و دورستکردنی کەمپینێک لەکاتی پێویستدا. لەبەر ئەوە داوا لەهاوڵاتیان و بازرگانان و خاوەن کارگەکان و ئەو بەڕێزانە دەکەین کەزانیاریان لایە و ئاگاداری گەندەڵیەکانی ژووری بازرگانیین بەبەڵگەوە، لەڕێگەی ئەم ئیمێڵەی خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە، تاکاری لەسەر بکەین. هیوادارین کەس بەبێ بەڵگەی باوەڕ پێکراو هیچ زانیاریەک نەنێرێت، وەدڵنیایش دەدەن بەهەمووان ناو و ئیمێڵی هەمووان پارێزراو دەبێت. گرنگ ئەوەیە هەموومان هاوکار و یارمەتی دەری ئەم پڕۆژەیە بین بۆ ڕسواکردنی ئەو گەندەڵکارانەی لەسەر قوتی کاسبکاران و خاوەن کارگەکان دەژین و خۆشیان بەگەورەتر لەکاسبکاران و خاوەن کارگەکان دەزانن و ڕۆژ بەڕۆژیش ئەم کوردستانە و بەتایبەت شاری سلێمانی بەرەو دواوە دەگێڕنەوە، ئەمەش ئیمێڵەکەیە بۆ ناردنی زانیاریەکانتان لەگەڵ ڕێزماندا.
bala.namo@yahoo.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت