مەحمود عەبدوڵا: 31 ی ئاب دوجار خیانەتە!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی کە کادرێکی پارتی، مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: خیانەتی ئاب شانازییە هیچ جێگای سەر سوڕمان نییە. هەمان لۆژیکی سۆزانییەکە کە بە مافی خۆی دەزانێت لەشفرۆشبێت. ئەگەر یەکێک بە سۆزانییەک بڵێ ئەم کارەی تۆ خراپە ڕاستەوخۆ پێی دەڵێت: بەتۆچی، من شانازی بەکارەکەمەوە دەکەم و ئیتر لێرەدا مناقەشە کۆتایی دێت.
ڕەنگە ئێمە بتوانین بڵێین ئەوە کێشەی شەخسی لەشفرۆشەکەیە، ئێمە هەقمان بەسەرەوە نیە. بەڵام مەسەلەی کاروباری گشتی، بەڕێوەبردنی وڵات بە لۆژیکی سۆزانی بەڕێوە ناچێت. پارتی و خوێندەوارەکانی بەلۆژیکی لەشفرۆشێک بیر لەسیاسەت دەکەنەوە. بۆیە تۆ ناتوانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەم مەنتیقە سۆزانیەی پارتی بکەیت.
ئەگەر چی پارتی و خوێندەوارەکانی هەوڵدەدەن لۆژیککاری بکەن و پاساوی بۆ بێننەوە، بەڵام ئەم لۆژیکە کارناکاتە سەر هیچ عەقڵێک کە لۆژیکی سۆزانی هەزم نەکردبێت. هیچ کوردێکی نیشتمانی، ئەگەر پارتیش بێت! ئەمەی بۆ هەزم ناکرێت. ئەگەر پارتی پاساوێکی بەهەمان لۆژیک بۆ سی و یەکی ئاب هەبێت، ئەی پاساوی بۆ ئاشکراکردنی پلانەکەی سی ئای ئەی چییە بۆ کودەتاکردن بەسەر سەدامدا لە لایەن بارزانییەوە؟ ئەگەر دەڵێن بۆ ڕزگارکردنی هەژمونی ئێران خیانەتی ئابیان کردوە، ئەی بۆ نەهێشتنی هەژمونی کێ شەنگالیان بەداعش فرۆشت!لەمەشیانا وەک لەشفرۆشەکە پاساو دێننەوە. وەک چۆن لەشفرۆش بە و کەسە دەڵێت: ئەوە ئیشی خۆمە تۆحەقت نەبێت، پارتیش خیانەت ئیشی خۆیەتی بەهەمان لۆژیک سیاسەت دەکات. لەشفرۆش دەتوانێ لەشی خۆی بفرۆشێ، بەڵام ناتوانێ وڵات بفرۆشێت و وڵات بەڕێوەببات، پارتیش دەتوانێ خیانەت بکات، بەڵام ناتوانێ وڵات بەڕێوەببات بێ خیانەت.
پارتی هەتاماوە دەبێت بەخیانەت بمێنێتەوە، هەرکات واز بێنێت دەپوکێتەوە. وەک چۆن لەشفرۆش کارەکەی تەرک ناکات پارتیش خیانەت تەرک ناکات. چونکە نەلەشفرۆش پاکیزەیی بۆ دەگەڕێتەوە، نەپارتی شەڕەفی وڵات پارێزی بۆ دەگەڕێتەوە.
بۆچی پارتی شانازی بەخیانەتەوە دەکات؟ چونکە پارتی بۆ خیانەت لە گەلیکورد دروستبوە، خیانەت ئیشی پارتییە. هەر لەدوای ئاشبەتاڵە وە پارتی یەکەمین مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ دەکاتە ئامانج لەسەردەمی قیادە تا دەگاتە کارەساتی هەکاری ڕۆڵی پارتی کورد کوشتنە. پێشتر مەلا مستەفا ڕاوی سەرکردەکانی پارچەکانیتری کورستانی دەکرد چەندین سەرکردەی تیرۆرکرد، ئەو کلتورە سیاسیە نزمەی پارتی لەسەرەتاوە لەگەڵی بووە، هەتا دەگاتە فرۆشتنی شەنگال، خەندەق لێدان و دژایەتی ڕۆژاوا و.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت