بەختیار نامیق و سەرکەوتی جیهاز: ڕێککەوتنی دەباشان لە مام جەلالەوە بۆ لاهوری شێخ جەنگی و عیبرەت لە جێ بە جێ کردنیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە گشتی هەر ڕێککەوتنێک لە ئێستادا لە هەرێم بکرێت لەسەر ئاستی هەر گروپ و ڕێکخراو و حیزبێک بێت لایەنی ئەرێنی دەبێت بەوەی کە بتوانێت کەمێک گرژیەکانی ناو یەکە و پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان کەم بکاتەوە و بەرەو دۆخێکی هێمنی بەرێت، لە ئێستادا کە قەوارەی هەرێم لە مەترسیدایە و ئەمەش لە سەر ئاستی دەرەکی نەشاردراوەتەوە و پێمان وتراوە بە تایبەت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، کە دەبێت لە سەر ئاستی تاک تا دەگاتە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی حیزبەکان ڕێککەوتنەکان بکەنە ئەجێندای کاری یەکەمیان، لەم ڕوانگەیەوە ڕێککەوتنی دەباشانی نێوان یەکێتی و گۆڕان یەکێکە لەو هەوڵانەی کە دەکرێت بە نۆژەنەکردنەوەی بتوانرێت ببێتە پاکێجێک بۆ سەر ئاستی گشتی ڕێکخراو و حیزبەکان.
گۆڕان لە هەمو حیزبەکان زیاتر ڕێککەوتنی هەیە، هیچ حیزبێک نەماوە ڕێککەوتن یان داوای ڕێککەوتنی نەکردبێت، لە گشتدا ئەم هەڵوێستەی گۆڕان هەست کردنە بە دۆخی مەترسیدار و پێوستی ئاشتی کۆمەڵایەتی قوڵ، لەم نێوەندەدا ڕێککەوتنی دەباشان کە لە نێوان دو سەرکردەدا بو، بە هۆی هەندێ ناکۆکی نەگەیشتە ئەنجامی تەواو، لە ئێستادا ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوان گۆڕان و یەکێتی کە دەتوانرێت بە یەکێ لە ڕێککەوتنە گرنگەکان ناو بنرێت وەک چۆن ڕێککەوتنی دەباشان ئەگەر چی تا ئاستی پێوستی خۆی کاری نەکرد بەڵام توانی گرژەیەکان وەلاوە بنێ و لە زۆنی سەوزدا ئاشتی بەرقەرار بێت.
گۆڕان لە ئێستادا ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی و یەکێتی هەیە و ئەوەشی ڕودەدا لە نێوان پارتی یەکێتی هیچ نیە جگە لە بانگەشی هەڵبژاردن وە ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی بخەینە سەر نەخشەی ڕێککەوتنی ستراتیژی ئەوە ئەو ڕاستیە تێ دەگەین کە ئەنقەرە و تاران حکومی هەردو زۆنەکە دەکەن و ئەوەشی کە ئێستا حکومەت و ودام و دەزگا دەوڵەتیەکانی هەرێمی تێدا نغرۆ بوە تا ئاستێک پەیوەندی بە نەبونی ئیرادەیەکی ناوخۆوە هەیە کە بتوانێت لە پاشکۆیەتی دەربازی ببێت، کە دوبارە ئەمانە ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕانە کە بتوانێت بە وردی دەستکاری ئەم نەخشەی دەستەڵات و دابەشککاریە بکات، ئەمەش دەکەوێتە سەر ڕێککەوتنەکانی و پاراستنی باڵانسی هێزی خۆی لەسەر ئاستی هەردو زۆنەکە ، کە لە ئێستادا ڕیککەوتنی هەیە لەگەڵ پارتی و یەکێتی ئەمەش یەکێکە لە خاڵە باشەکان لە کاتی ئەم مەترسیانەدا.
ئەو ڕاستیەش زانراوە کە هەردو زۆنەکە بە پێ ی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ئەنقەرە و تاران دەچێت بەڕێوە، وەک چۆن لەسەر ئاستی گەورەتر عێراق بۆ ئێرانە بە ڕەچاو کردنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا، وە سوریا بۆ تورکیایە و دەبینین لە لیبیا تورکیا هەیە ئێران دەخالەت ناکات وەک چۆن لە یەمەن ئێران هەیە و تورکیا دەخالەت ناکات، ئەمە تا دەگاتە هەرێمی کەرەباخ هەر وایە، لێرەش دو زۆنەکە لەسەر هەمان نەخشەی دابەشکاریە، بە لەبەرچاوگرتنی حکومی واقعی سیاسی و سەربازی و ئابوری ئەم هەرێمە دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە باڵانسی نێوان ئەم زۆنە لە ناوخۆدا نیە لە ئەنقەرە و تارانە، هاتنی زەریفی بە گڵۆپی سەوزی تورکیەوە لە بەردەم هەڵبژاردنەکاندا زۆر بڕیاری ناچاری سەپاند.
سەرەڕای هەمو ئەمانە گۆڕان دەیەوێ ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەک ئەرکی سەرەکی خۆی ببینێ و کاری بۆ دەکات، ئەوەی گرنگە بە کردار بونی ڕێککەوتنەکانە، لە دەباشان ڕێککەوتنێک بۆ باڵانسی هێز و ئەم ئاشتیە گشیە بەسترا و واژۆ کرا، ئەوەی نەیتوانی دەرس لە عیبرەتیەکەی کاک نەوشیروان وەر بگرێ ئەوانە بون کە نەیان هێشت لە نوسینەوە ببێت بە کردار .
ئەگەر لە کاتی بونی مام جەلالدا نەوتوانرا بێت ڕێککەوتنەکە جێ بەجێ بکرێت و لە کاتی بونی کاک نەوشیرواندا کێشە بۆ ڕێککەوتنەکە دروست بوبوبێ، ئەوا لە ئێستادا کە واقعێکی تر و دنیایەکی تر هەیە دەکرێت لاهور لەسەر هەمان ڕەگی دەباشان ئەم ڕێککەتنە بگەیەنێتە ئەنجام و لە زۆنی سەوزدا بەرەو باشتر و قوڵتر بڕۆن، کە کاتی دەڵێین لاهور بۆیە فۆکس بۆ سەر لاهورە، چونکە ئەوە لایەنی گۆڕان نیە کە عیبرەتی وەرنەگرتبێت بە هەمو ڕێککەوتنەکانی گۆڕان و هەمو لایەنەکانی تریشەوە ئەوە لایەنی بەرامبەر بوە ڕێککەوتنەکەی جێ بەجێ نەکردوە کە دەبێت بۆ ئەم ڕیککەوتنە بە لاهور بڵێین ( عیبرەت لە جێبەجی کردندایە ) و ئەرکی تۆیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت